ئەندرۆید 17, شوبات 2016

بە وێنە مۆبایلە ٤ دۆلاریەکە ببینە!

freedom_251_1_ndtvئەم مۆبایلە دروستکراوی هیندستانە و نرخەکەی نزیکەی ٤ دۆلارە. دیزایینەکەی بەڕوونی دیارە لە ئایفۆن ٦ ئێسەوە وەرگیراوە و لەپشتەوەی ئاڵای هیند هەیە ولە ژێری ئاڵاکەش ناوی مۆبایلەکە هەیە. ئاڵاکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم مۆبایلە لەکوێ دروستکراوە و بەڕوونی پێمان دەڵێت چینی نییە!

freedom_251_2_ndtv freedom_251_3_ndtv freedom_251_04_ndtv freedom_251_5_ndtv freedom_251_6_ndtvقەبارەی شاشەی ئەم مۆبایلە ٤ ئینجەر و پڕۆسێسەرەکەی ١.٣ گێگاهێرتزە و ڕامی ١ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیی ٨ گێگابایتە و شوێنی دەرچەی بیرگەی دەرەکی هەیە کە تا ٣٢ گێگابایت دەتوانرێت بخرێتە سەری. کامێرای ئەم مۆبایلە هەژارە و هی پشتەوەی ٣.٢ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەی تەنها ٠.٣ مێگاپێکسڵە. سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید ٥.١ی لەسەرە بەڵام ڕووکارەکەی لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ وەرگیراوە.

freedom_251_7_ndtv freedom_251_8_ndtv freedom_251_9_ndtv freedom_251_010_ndtvئەم مۆبایلە پاتریەکەی توانستی لابردنی هەیە واتە جێگیرنییە و دەتوانی ئەگەر تێکچوو بە ئاسانی بیگۆریت. لەناو بوخچەی مۆبایلەکە بیستۆکی گوێ و ئەداپتەری بارگاوی کردنەوە لەگەڵ کەیبڵێک هەیە بۆ بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە.

freedom_251_11_ndtv freedom_251_12_ndtv freedom_251_13_ndtv freedom_251_14_ndtv freedom_251_15_ndtv

سەرچاوە ndtv.com

بۆچونی تۆ