ئەندرۆید
20, شوبات 2016
به كارهێنانی زیاتر له هه‌ژمارێك له ئه‌پی فه‌یسبووك ماسنجه‌ر له سیسته‌می ئه‌ندرۆید

كۆمپانیای فه‌یسبووك وه‌شانێكی نوێی بۆ ئه‌پی ماسنجه‌ر له سیسته‌می ئه‌ندرۆید ڕاگه‌یاند كه له‌م وهشانهده ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه دراوه به به‌كارهێنه‌ر كه زیاتر له هه‌ژمارێكی فه‌یسبووك له نێو ئه‌په‌كه‌دا به‌كار بێنێت.
له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانی زۆر به ئاسانی هه‌ژماری تاكه كه‌سی خۆی یاخود كۆمپانیا یاخود شوێنه بازرگانیه‌كان به‌كار بهێنیت و له هه‌مان كاتیش‌دا دای بخات، ئێستا خاوه‌ن سیسته‌مه ئه‌ندرۆیده‌كان ده‌توانن ئه‌پی ماسنجه‌ر له نێو مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه و سوود له‌و تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك وه‌رگرن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌یه ئاماژه‌یه تا ئێستا هیچ كاتێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌په بۆ هه‌ر یه‌ك له سیسته‌مه‌كانی iOS و ویندۆزی ١٠ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه بۆ به‌رده‌ست خستنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.