10
ئای ئۆ ئێس 20, شوبات 2016

گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی 3u Tools

unnamed

لەم بابەتەدا باسی بەرنامەی 3u Tools و تایبەت مەندییەکانی دەکەین،ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی نوێی سادەی چینییە تایبەتە بە جەیلبرێک و فلاش لێدانی سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و بەرنامەیەکی ناوەزەیە وە هەموو پێداویستیەکانی فلاش و جەیلبرێک کردنی تێدایە.
  • تایبەتمەندییەکانی بەرنامەی 3u Tool:
١. لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە ئەتوانیت فلاش بدەیت لە ئامێرەکەی بەبێ بەرنامەی ئایتونز و پشتگیری هەموو ڤێرشنەکان ئەکات
٢. ئەتوانیت لەگەڵ فلاش لێداندا جەیلبرێکی ئامێرەکەت بکەیت بە مەرجێک ئەوڤێرشنە سیدیای بۆ هاتبێت.
٣. دابەزاندی فایلی ئامێرەکانی ئەپڵ ipsw بە خێراییەکی ناوازە و بە ئاسانی لە ناو بەرنامەکە خۆیدا.
٤. بەرزکردنەوەی ڤێرشنی ئامێرەکەت بە بێ سڕینەوەی شتەکانی ناوی تەنها بە چێککردنی تایبەتمەندی Don’t erase anything.
٥. کردنەوەی ڕەمزی موبایلەکەت بە بێ سڕینەوەی داتاکانی ناوی  ئەم تایبەتمەندیە تەنها  پشتگیری ئایفۆنی چوار بەرەو خوار دەکات.
٦. هەموو کردارەکان بەبێ بەرنامەی ئایتونز ئەنجام ئەدرێت تەنها ئەبێت ئایتونز لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابمەزرێنی.
٧. ئەتوانیت بەیەک کلیک فایلی shsh باک ئەپ بکەیت کە بە کاردێت بۆ نزمکردنەوەی ڤێرشنی ئای ئۆ ئێس ئایمێرەکەت.
٨. چەندین تایبەتمەندی تر کە لەگەڵ بەکارهێنانی دا پێی ئاشنا ئەبن.
…………………………………
  • چۆنیەتی دابەزاندن:
١. سەرەتا ئەبێت بەرنامەی ئایتونز دابمەزرێنی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت لەم لینکەوە ئەتوانن دایبەزێنن
٢. بۆدابەزاندنی بەرنامەکە لە سایتی سەرەکی کلیک لەم لینکە بکەن  http://www.3u.com
٣. بۆ فێربونی بەکارهێنانی بەرنامەکە و تایبەتمەنییەکانی لە سایتی سەرەکی  http://www.3u.com/tutorial
هیوادارم سودی بۆتان هەبێت….
  • ئەمەش ڕوکاری بەرنامەکە و بەشەکانی:
تاگەکان 3u Tools
بۆچونی تۆ