بابەتی گرینگ
20, شوبات 2016
یاری Destiny 2 لە ٢٠١٧ ــەدا ، ‘زیادکراوێکی گەورەی نوێ’ بۆ یاری Destiny دێ لە ٢٠١٦

کۆمپانیای Actevision چەندین شتی نوێی ئەشکرا کرد لەسەر یاری Destiny کە زیادکراوێکی تایبەت دەبینین لەم ساڵدا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٧ .
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی Actevision کە بەهاوبەشی و بە درێژی کات کار لەگەڵ Bungieـی بەرهەمهێنەر دەکات ، لەبارەی یاری Destiny ڕایگەیاند کە چاوەڕوانی زیادکراوێکی گەورەی نوێ دەکەین بۆ یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها دەرچوونی تەواوی ئەنجامەکانی یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٧ ـــەدا واتە بڵاوبوونەوەی زنجیرەی دووەمی یاری Destiny ، و هەروەها Actevision ڕایگەیاند : کە ٢٥ ملیۆن یاریزان یارییان بە یارییەکە کردووە بۆ ماوەی ٣ بلیۆن کاتژمێر .
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەوە ئەدوان کە زنجیرەی نوێی یارییەکە بۆ ساڵی داهاتوو دوادەکەوێت.