10
ئەندرۆید 20, شوبات 2016 بۆچوون

MWC 2016 : گەورەترین کۆنگرە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلەکان

mwc-ed

بڕیارە سبەی گەورەترین کۆنگرەی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێ بە ناوی Mobile World Congress (MWC 16) ئەنجام بدرێت,کۆنگرەکە لە شاری بارسێلۆنای هەرێمی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندەها گەورەکۆمپانیا بەشداری دەکەن و نوێترین ئامێرەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن,کۆمپانیاکانیش بریتین لە (Xiaomi , Lenovo , Samsung , Sony , HTC , LG ,  Huawei).

کۆنگرەکە لە سبەیەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت, کەواتە لە ماوەی ئەم 3 ڕۆژەدا زۆرترین مۆبایلی هۆشمەند و تابلێت و چەند شتێکی تر دەبینین بەوپەڕی تایبەتمەندییەوە , لەم 3 ڕۆژەدا هەموو هەوڵێکی کۆمپانیاکان بۆ ڕاگەیاندنی باشترین ئامێرەکانیان دەبێت بۆ ئەوەی لە کێبڕکێ کردن بەردەوام بن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە.لەم بابەتەدا باس لە کۆنگرە جیاجیاکانی کۆمپانیاکان دەکەین و با بزانین لەو کۆنگرانەدا پێشبینی دەکرێت چی نوێ ڕابگەیەنرێت, لەگەڵمان بن و ئەوەی پێویستە دەربارەی کۆنگرەکە لەم بابەتەدا دەیزانن.

 SAMSUNG

12651124_993384767376826_5771030870422170646_n

سبەی کۆمپانیای سامسۆنگ کۆنگرەیەکی تایبەت بە خۆی لە کاتژمێر ٩ ـی شەو ئەنجام دەدات , بەتەواوی ئاشکرایە کە یەکێک لەو شتە نوێیانەی کە سامسۆنگ ڕایدەگەیەنێت بریتی دەبێت لە Galaxy S7 و Galaxy S7 edge.

کەواتە, دوایین ئەو پڕوپاگەندانە چین کە ئاماژە بە تایبەتمەندیەکانی ئەو دوو مۆبایلە نوێیە دەکەن؟

ئەمانە تایبەتمەندیەکانی ئەو دوو مۆبایلەن:

  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 820
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • فراوانی بیرگەی دەرەکی: 32 گێگابایت
  • شاشەی Galaxy S7 : 5.1 ئینچ
  • شاشەی Galaxy S7 Edge: 5.5 ئینچ
  • ڕوونی و تەکنەلۆژیای شاشەکانیان: 1440×2560 پیکسڵ , تەکنەلۆژیای SUPER AMOLED
  • پاتری Galaxy S7: 3000 میلی ئەمپێر
  • پاتری Galaxy S7 Edge: 3600 میلی ئەمپێر
  • دژەئاو تا قوڵایی ١ مەتر و بۆ ماوەی 30 خولەک
  • تایبەتمەندی هەستەوەری شاشە و بوونی ڕێگای جیاواز بۆ لەمس هاوشێوەی تایبەتمەندی (3D Touch) ی کۆمپانیای ئەپڵ
  • بەرواری فرۆشتنی دوو مۆبایلەکە: ١١ی ئادار
  • نرخی فرۆشتن: Galaxy S7 – 750 دۆلار , Galaxy S7 Edge – 850 دۆلار
  • کامێرا: 12 مێگاپیکسڵ

 

LG

lg_g5_mwc_2016_launch_invite

هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تر , کۆمپانیای LG لە کۆنگرەکەیدا بڕیارە مۆبایلێکی نوێ ڕابگەیەنێت لە زنجیرەکانی LG G کە LG G5 دەێت.کۆنگرەکەی LG کاتژمێر 5 ی ئێوارەی سبەی دەست پێ دەکات, بێگومان چەندەها پڕوپاگەندە بۆ مۆبایلی نوێی LG کە LG G5 ــە بڵاوکراونەتەوە, با بزانین بەپێی ئەو پڕوپاگەندانە تایبەتمەندیەکانی ئەو مۆبایلە چۆن دەبن:

  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 820
  • شاشەیەک کە هەموو کاتێک کاردەکات بە بێ ئەوەی لە تەمەنی پاتری بڕوات , قەبارەی شاشەکە 5.6 ئینچە بە ڕوونی 1440×2560 پیکسڵ
  • کامێرا: کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپیکسڵ – کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپیکسڵ
  • بوونی شاشەی دووهەمین بۆ بەجێهێنانی چەند کارێک هاوشێوەی LG V 10
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید 6.0.1
  • ڕام: 4گێگابایت

 

SONY

mwc-2016-sony

بڕیارە کۆمپانیای Sony کۆنگرەیەک لە ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەی MWC واتا ٢٢ ی مانگ گرێ بدات لە کاتژمێر 11:30 خولەکی نیوەڕۆ , ئەگەر هەیە کە کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەکانی Sony Xperia Z5 ئاشکرا بکات کە Xperia Z6 دەبێت, بەڵام دوایین پڕوپاگەندەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆنی لە کۆنگرەکەیدا پێ ناچێت هیچ مۆبایلێکی نوێ ڕابگەیەنێت.ئەمەش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە سەرکەوتنێکی گەورەی لە مۆبایلی Xperia Z5 بەدەستهێنا کە ساڵی پار بڵاوکرایەوە , کەواتە کۆمپانیاکە نایەوێت وا بە زوویی مۆبایلێکی تر ئاشکرا بکات.ئەگەر زۆرە لە جێگای مۆبایل کۆمپانیاکە تابلێتێکی نوێ بە تایبەتمەندی بەرز و کاتژمێرێکی زیرەک بڵاو بکاتەوە.پێدەچێت تابلێتە نوێیەکە ناوی Xperia Z5 Tablet بێت.

 

HTC

HTC-Logo

وا چاوەڕوان دەکرا کە کۆمپانیای HTC مۆبایلێکی نوێ بە ناوی HTC One M10 ڕابگەیەنێت, بەڵام بەپێی پڕوپاگەندەکان و گەر ڕاست بێت کۆمپانیاکە ئەو مۆبایلە نوێیە مانگی 3 ئاشکرا دەکات و مانگی 4 دەست دەکات بە فرۆشتنی.

پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەدا HTC وەشانێکی تایبەتی مۆبایلی HTC One A9 ڕابگەیەنێت بە چەند ڕەنگێک و دیزاینی جیاوازەوە و بە تایبەتمەندی جیاواز.

 

LENOVO

Screenshot_81

پێدەچێت Lenovo لە کۆنگرەی ئەمجارەیدا مۆبایلی Lemon 3 Plus ڕابگەیەنێت.ئەو پڕوپاگەندانەی کە بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکەن کە قەبارەی شاشەی مۆبایلەکە 5 ئینچ دەبێت بە ڕوونی Full HD , مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 616 کاردەکات, ڕامی 3 گێگا و 16 گێگا لە بیرگەی دەرەکی هەروەها کامێرای 13 مێگابایت دەبێت.

Screenshot_82

 

 

XIAOMI

mwc-2016-xiaomi

کۆمپانیای Xiaomi چینی لەم ماوەیەی دواییدا گەشەیەکی زۆری بەخۆوە بینی ئەمەش دوای ئەوەی چەند مۆبایلێکی بە تایبەتمەندی بەرز ڕاگەیاند.ئەمە یەکەمین جارە کە Xiaomi بەشداری لە کۆنگرەی جیهانی MWC دەکات و کۆنگرەی تایبەت بە خۆی دەبێت,بڕیارە Xiaomi لە ڕۆژی سێیەمی کۆنگرەکە واتا 24ی ئەم مانگە و کاتژمێر 11:20 خولەکی نیوەڕۆ کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات.لە کۆنگرەکەدا پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Xiaomi Mi5 ڕابگەیەنرێت,چەندەها پێشبینی و پڕوپاگەندە بۆ مۆبایلەکە بڵاوکراونەتەوە.بەپێی پڕوپاگەندەکان ئەمانە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە دەبن:

  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 820
  • شاشە: 5.2 ئینچ بە ڕوونی 1080×1920 پیکسڵ
  • کامێرا: 16 مێگاپیکسڵ
  • ڕوونی تۆمارکردنی ڤیدیۆ: 4K
  • ڕام: 4گێگابایت
  • پاتری: 3030 میلی ئەمپێر
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید لۆلیپۆپ (5.1.1)

ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی و گەورەیە بۆ کۆمپانیاکە, هەموو چاوەکان لەسەر کۆنگرەی ئەو کۆمپانیایە دەبن چونکە ئەمە بۆ یەکەمین جارە کۆمپانیاکە بەشداری دەکات.

 

HUAWEI

huawei_logo001-780x447-630x361

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر کۆنگرەی کۆمپانیای Huawei نییە و ناشزانرێت کە ئایا چی ڕادەیەگەینرێت . بەڵام تەنها چەند پڕوپاگەندەیەک باس لەوە دەکەن کە پێ دەچێت چەند وەشانێکی تایبەت لە دوایین مۆبایلە ڕاگەیەنراوەکانی بڵاو بکاتەوە بە چەند دیزاین و ڕەنگێکی جیاواز.

 

 

بۆچونی تۆ