بابەتی گرینگ
22, شوبات 2016
كۆمپانیای HP نوێترین مۆبایلی به ناوی HP Elite X3 ڕاگه‌یاند كه به سیسته‌می ویندۆز ١٠ كار ده‌كات

كۆمپانیای HP یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمپیوته‌ره تاكه كه‌سی و نوسینگهییهكان، دوێنی له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی MWC كه له‌شاری بهرشیلۆنه له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه چوو كۆمپانیای ناوبراو به فه‌رمی مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی خۆی نمایش كرد به ناوی HP Elite X3 كه به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆزی ١٠ كار ده‌كات.
مۆبایلی HP Elite X3 ده‌توانرێ په‌یوه‌ست بكرێت به شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه له ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری Continuum كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكڕۆسۆفتهوه گه‌شه‌ی پێدراوه بۆ ئه‌م كاره.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ئه‌مانه‌ن:
- ڕوونماكهی ٦ ئینچه له جۆری Quad HD
- پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی هی كۆمپانیای كوالكۆمه له جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠
- ڕامه‌كه‌ی ٤ گێگابایته
- یادگای ناوه‌كی ٦٤ گێگابایته
- پشتگیری له یادگای ده‌ره‌كی جۆری MicroSD ده‌كات تا 2 تێرابايت
- بوونی په‌نجه مۆر
- هێزی باتریه‌كه‌ی ٤.١٥٠ مللی ئه‌مپێره
- پشتگیری له بارگاوی كردنه‌وه‌ی وایه‌رلێس ده‌كات
- به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز ١٠ مۆبایل كار ده‌كات
سه‌رچاوه: tech-wd
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.