بابەتی گرینگ
22, شوبات 2016
گشت به‌رهه‌كانی كۆمپانیای LG له كۆنگره‌ی MWC

وه‌ك هه‌مووان چاوه‌ڕوان بوون كه كۆمپانیای LG كۆریای باشور به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی خۆی له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ناسراو به MWC كه له شاری به‌رشلۆنه دوێنی به‌رێوه چوو تا ئێستاش نمایش كرد ئه‌ویش مۆبایلی LG G5 بوو كه ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك لێكچوو بوو له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێك پێش كۆنگره‌كه بڵاو كرایه‌وه.
گۆڕانكارییه‌كی G5 ئه‌وه‌یه باشترین لاشه‌ی كانزایی هه‌یه له چاو نه‌وه‌ی پێش خۆی كه G4 بوو ته‌واو له پیست پێكهاتبوو، وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی به‌م شێوه‌یه:
- ڕوونما : IPSـه به قه‌باره‌ی ٥.٣ به درووست و ڕوونی QHD و چڕی ٥٥٤ پیكسڵ له یه‌ك ئینچ.
- پرۆسیسه‌ر : كۆمپانیای كوالكۆم جۆری سناپدراگۆن ٨٢٠.
- ڕام : به قه‌باره‌ی ٤ گێگابایت.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی به قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت ده‌توانرێت زیاد بكرێت له ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی یادگای ده‌ره‌كی تا ٢ تێرابايت.
- كامێرای دواوه: دوو كامێرای به‌یه‌كه‌وه به ڕوونی ١٦ و ٨ مێگا پیكسڵ، یه‌كه‌میان به قه‌باره‌ی بینایی ١٣٥ پله وه دووه‌میان به قه‌باره‌ی بینایی ته‌سكی ٧٨ پله.
- كامێرای پێشه‌وه : به ڕوونی ٨ مێگاپیكسڵ.
- باتری : به هێزی ٢٨٠٠ ملی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ پشتگیری كردن له بارگاوی كردنه‌وه‌ی خێرا Quick Charge 3.0 و باتریه‌كه‌ی ده‌ره‌كیه.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠
- ڕه‌نگ : خۆڵه‌مێشی . زێڕی . سپی . گوڵی زێڕی
- ده‌رچه: USB Type-C
- كێش : ١٥٩ گرام.

ئه‌م مۆبایله پشتگیری له ناسینه‌وه‌ی په‌نجه مۆری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات له دواوه، وه كۆمپانیای LG ڕێگایه‌كی نوێی داهێناوه وه‌ك له وێنه‌كه دیاره كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ باتری مۆبایله‌كه‌ی له خواره‌وه‌ی مۆبایله‌كه بگۆڕێت، وه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی ڕاكێشان باتریه‌كه‌ی ده‌ربهێنرێت و وه بڵندگۆی تایبه‌ت به ده‌نگ و كامێرا بۆ مۆبایله‌كه زیاد بكرێت بۆ ده‌نگی به‌رزتر و تایبه‌تمه‌ندی زیاتری كامێرا.

كۆمپانیای LG هه‌ر به‌م به‌رهه‌مه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ و ناوازه‌ی خۆی نمایش كرد له‌وانه، چه‌ندین یاریده‌ده‌ر و شتی جوانكاری بۆ مۆبایله‌كه وه باتری زیاده وه چاویله‌كه‌ی VR بۆ سه‌یر كردنی ڤیدیۆیی ٣٦٠ پله‌ی، وه كامێرایه‌كی تایبه‌ت بۆ وێنه گرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆی ٣٦٠ پله‌یی.
- LG 360 Cam كە بەکاردێت بۆ تۆمارکردن و گرتنی وێنە بە ٣٦٠ پلە دوێنێ لە کۆنگرەیەکی تایبەت لەلایەن ئێڵ جیەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئامێری تر نمایش کرا.

- LG 360 VR کە دوێنێ لەلایەن ئێڵجییەوە بە فەرمی نمایشکرا!

:ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی LG له‌م ڤیدیۆیه‌دا ببینه:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=uRLZcNwN8Nw[/youtube]
سه‌رچاوه: tech-wd
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.