ئەندرۆید
22, شوبات 2016
چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی فۆنتی کوردی لە سیستەمی ئەندرۆید

سڵاو لە فێرخوازانى کەى ئاى تى ئێن، ئەمجارەش هاتمەوە خزمەت ئێوەی خۆشەویست لە بابەتی ئەمجارەمدا بە پێویستم زانی باسی بابەتێکی گرینگ بکەم لە سیستەمی ئەندرۆید ئەم بابەتی ئەمجارە کەدەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە ئێمە چۆن بتوانین چارەسەری کێشەی فۆنتی کوردی بکەین لە سیستەمی ئەندرۆید ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم ئەم جۆرە کێشەیە لە سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید بەدی دەکریت لە ڤێرژنی ٤.٠ تاوەکو ٤.٤ی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید بوونی هەیە بەتایبەتی لە سامسۆنگ گالاکسی ٤،٣،٢ هەموو ئەو جۆرانەی تر کە سیستەمی ئەندرۆیدی ڤێرژنی ٤ لەسەرە ئەویش پێک وەنوسانی ووشەکانە نموونە ( ک ە ئایتی ئ ین ) بەم شێوەیە ئەم کێشەیە لە سیستەمی ئەندرۆید بەدی دەکرێت بە تایبەتی لە موبایلە هۆشمەندەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ گالاکسی کە ڤێرژنی ٤ یان لەسەرە تاوەکو ٤.٤ بەڵام خۆشبەختانە چارەسەری ئەم کێشەم دۆزیەوە ئیستا دەتوان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن من خۆم دوو فۆنتی جوانم ئامادەکردووە کە یەکێک لە فۆنتەکان ئەو فۆنتەیە کە ئێستا ستافی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی لە ئامادەکردنی وێنەی بابەتەکانماندا بەکاری دەبەین هیوادارم سودی لێوەبگرن….
داگرتنی فۆنتی NaxshGruop-Bd کرتە لەو وێنەی خوارەوە بکە

داگرتنی فۆنتی Naxsh1 کرتە لەوێنەیە بکە

یان هەردوو فۆنتەکە لەناو یەک فۆلدەری زیپ کرتە لەو وێنەیە بکە

پاشان سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی دامەزراندنی فۆنتەکە.
تێبینی: ئەم فۆنتە بۆ زۆربەی ئەو موبایلانە دەبیت کە سیستەمی ئەندرۆید یان لەسەرە خۆم تاقکردنەوەم لەسەرکردووە هیچ کێشەی نەبووە
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.