بابەتی گرینگ
22, شوبات 2016
كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی سێ مۆبایلی نوێی ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی هه‌میشه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی كه چاوێك له‌سه‌ریه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وه بوو ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی تایبه‌ت به مۆبایل ناسراو MWC له بهرشیلۆنه كۆمپانیای ناوبرا سێ مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی نمایش كرد كه ئه‌وانیش Xperia X و Xperia XA و Xperia X Performance.
مۆبایله‌كانیش ئیكسپیریا ئێكس و ئیكسپیریا ئێكس ئه‌ی و ئێكسپیریا ئێكس پیرفۆرمانسه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش تایبهتمهندییهكانیانه:

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی Xperia X:
- ڕوونما: قه‌باره‌كه‌ی ٥ ئینچه به ڕوونی (1920 × 1080 پیكسڵ).
- پرۆسیسه‌ر: كۆمپانیای كوالكۆم له جۆری سناپدراگۆنی ٦٥٠.
- پرۆسیسه‌ری گرافیك: Adreno 510.
- ڕام: ٣ گێگا بایته.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ناوه‌كی ٣٢ گێگابایته، كه ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه له ڕیگه‌ی ده‌رچه‌ی microSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
- كامێرا: كامێرای دواوه به ڕوونی ٢٣ مێگاپیكسڵ له‌گه‌ڵ بوونی فلاش له جۆری LED، وه ١٣ مێگا پیكسڵ بۆ كامێرای پێشه‌وه و پشتگیری له تۆمار كردنی ڤیدیۆی جۆری 1080p ده‌كات.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
- باتری: ٢٦٢٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای Qnovo’s Adaptive Charging.
- ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری (گوڵی زێری).
- كاتی به‌رده‌ست بوون: هاوینی ٢٠١٦.
[youtube]https://youtu.be/AtUBeFiWi8Q[/youtube]
……………………………………………………….
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی Xperia XA:
- ڕوونما: قه‌باره‌كه‌ی ٥ ئینچه به ڕوونی (1280×720 پیكسڵ).
- پرۆسیسه‌ر: له جۆری MediaTek MT6755.
- پرۆسیسه‌ری گرافیك: Adreno 510.
- ڕام: ٢ گێگا بایته.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ناوه‌كی ١٦ گێگابایته، كه ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه تا ٢٠٠ گێگابایت له ڕیگه‌ی ده‌رچه‌ی microSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
- كامێرا: كامێرای دواوه‌ی به ڕوونی ١٣ مێگاپیكسڵ، وه ٨ مێگا پیكسڵه.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
- باتری: ٢٣٠٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای Qnovo’s Adaptive Charging.
- كێش: ١٣٧ گرام.
- ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری (گوڵی زێری).
- كاتی به‌رده‌ست بوون: هاوینی ٢٠١٦.
[youtube]https://youtu.be/d6hllDE7VJg[/youtube]
……………………………………………………….
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی Xperia X Performance:
- ڕوونما: قه‌باره‌كه‌ی ٥ ئینچه به ڕوونی (1920 × 1080 پیكسڵ) له جۆری IPS LCD.
- پرۆسیسه‌ر: كۆمپانیای كوالكۆم له جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠.
- پرۆسیسه‌ری گرافیك: Adreno 530.
- ڕام: ٣ گێگا بایته.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ناوه‌كی ٣٢ گێگابایته، كه ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه له ڕیگه‌ی ده‌رچه‌ی microSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
- كامێرا: كامێرای دواوه به ڕوونی ٢٣ مێگاپیكسڵ له‌گه‌ڵ بوونی فلاش له جۆری LED، وه ١٣ مێگا پیكسڵ بۆ كامێرای پێشه‌وه.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
- باتری: ٢٧٠٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای Qnovo’s Adaptive Charging.
- ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری (گوڵی زێری).
- كاتی به‌رده‌ست بوون: هاوینی ٢٠١٦.
[youtube]https://youtu.be/HRwBDRtRfQ8[/youtube]
……………………………………………………….
سۆنی جگە لە زنجیرەی مۆبایلی ئێکسپێکریا ئێکس ئەم بەرهەمانەشی ڕاگەیاند:
1- Xperia Eye: بریتییە لە کامێرایەکی پێشکەوتوو.
2- Xperia Projector: نەوەیەکی نوێی داتاشۆیە.
3- Xperia Ear: بریتییە لە بیتسۆکی گوێ.
4- Xperia Agent: ئامێرێکە لەماڵەوە بەخێرهاتنت دەکاتەوە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.