بابەتی گرینگ
22, شوبات 2016
گشت به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ له كۆنگره‌ی MWC2016

وه‌كو هه‌مووان چاوه‌ڕوان بوون كۆمپانیای سامسۆنگ دوێنی له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی تایبه‌ت به مۆبایل ناسراو MWC 2016 كه له شاری بهرشیلۆنه به‌رێوه چوو په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی خۆی لادا، سه‌ره‌تا كۆمپانیای سامسۆنگ دوو مۆبایلی نوێ خۆی وه‌ك پێشبینی ده‌كرا نمایش كرد ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له مۆبایله‌كانی گه‌لاكسی ئێس ٧ و گه‌لاكسی ئێس ٧ ئیدیج بوو.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌لاكسی ئێس ٧:
- ڕوونما: سوپه‌ر ئه‌مۆلید قه‌باره‌كه‌ی ٥.١ ئینچه به ڕوونی QHD به چڕی ٥٧٧ پیكسڵ له یه‌ك ئینچ.
- پرۆسیسه‌ر: Exynos 8890ـی كۆمپانیای كوالكۆم له جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠.
- ڕام: ٤ گێگا بایت.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ٣٢ و ٦٤ گێگابایت، كه ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه تا ٢٠٠ گێگابایت له ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
- كامێرا: كامێرای دواوه به ڕوونی ١٢ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه، كامێرای پێشه‌وه‌ی به ڕوونی ٥ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه.
- پشتگیری له ته‌كنه‌لۆژیای dual pixel sensor ده‌كات.
- پاڕێزه‌ری ئاوه و دژه ئاوه تا ٣٠ خولهك ده‌توانی به‌رگه‌ی ژێر ئاو بگرێت.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
- باتری: ٣٠٠٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای خێرای بارگاوی كردنه‌وه و بارگاوی كردنه‌وه به شێوه‌ی وایهرلیس.
- ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری، زیوی.
- نرخ: قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت به نرخی ٦٤٩$ ئه‌مریكی، قه‌باره‌ی ٦٤ گێگابایت به نرخی ٧٤٩$ ئه‌مریكیه، وه ١٢٨ گێگابایت به نرخی ٨٤٩$ ئه‌مریكی بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. (نرخه‌كان دڵنیا نین و ته‌نها پێشبینیه).

…………………………………………………………..
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌لاكسی ئێس ٧ ئیدج:
- ڕوونما: سوپه‌ر ئه‌مۆلید قه‌باره‌كه‌ی ٥.٥ ئینچه به ڕوونی QHD به چڕی ٥٣٤ پیكسڵ له یه‌ك ئینچ.
- پرۆسیسه‌ر: Exynos 8890ـی كۆمپانیای كوالكۆم له جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠.
- ڕام: ٤ گێگا بایت.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ٣٢ و ٦٤ گێگابایت، كه ده‌توانرێ به‌رز بكرێته‌وه تا ٢٠٠ گێگابایت له ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠.
- كامێرا: كامێرای دواوه به ڕوونی ١٢ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه، كامێرای پێشه‌وه‌ی به ڕوونی ٥ مێگاپیكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌كه‌ی f/1.7ـه.
- پشتگیری له ته‌كنه‌لۆژیای dual pixel sensor ده‌كات.
- پاڕێزه‌ری ئاوه و دژه ئاوه تا ٣٠ خولهك ده‌توانی به‌رگه‌ی ژێر ئاو بگرێت.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی چواره‌ی 4G LTE ده‌كات.
- باتری: ٣٦٠٠ مللی ئه‌مپێر له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای خێرای بارگاوی كردنه‌وه و بارگاوی كردنه‌وه به شێوه‌ی وایهرلیس.
- ڕه‌نگ: سپی، ره‌ش، زێری، زیوی.

وه هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی تری به ناوی سامسۆنگ گێر ٣٦٠ نمایش كرد كه دەتوانرێت بە S7 و S7 Edge ببەسترێتەوە و کۆنترۆڵی پێوە بکرێت، وه ئه‌مانه‌ی له وێنه‌كه دا دیاره تایبەتمەندییەکانی سامسۆنگ گێر ٣٦٠ـه.

وه هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی تری نمایش كرد ئه‌ویش VRێكی تایبه‌ته به سه‌یر كردنی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه به ٣٦٠ پله تۆمار كراون و چێژێكی تایبه‌تی له دیمه‌نی ڤیدیۆكان ببینی.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.