هەواڵ
14, نیسان 2012
ووته‌بێژێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌پڵ به‌هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌وه سه‌رقاڵ بێت.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه دیزاینه‌ری فه‌ره‌نسی Philippe Starck له‌وته‌یه‌كی دا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانيای ئه‌پڵ كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات، كه له هه‌شت مانگی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێت. له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تهلهفیزیۆنێكی فه‌ره‌نسی، ناوبراو ده‌ڵێت ” له‌ڕاستیدا پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه كه له هه‌شت مانگیداهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت”. له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ده‌ڵێت ئه‌م به‌رهه‌مه سهرسوڕهێنهردهبێت و ته‌واو شوڕشێكی نوێدهبێت. به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م دیزاینه‌ره ئێستا زۆرێكیان له كۆگای ئه‌پڵ ده‌ست ده‌كه‌ون و له‌وێدا ده‌فرۆشرێن.
هه‌ر له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت چه‌ند جار چاوم به ستیف جۆبسی كۆچ كردوو كه‌وتووه، له‌م حه‌وت ساڵه‌ی ڕابدوو بوو هاتم بۆ پاولۆ ئه‌ڵتۆ بو بینینی ئه‌و. به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ده‌نگۆیه چه‌ند ئاژانسێكی تری هه‌واڵ ڕاپۆرتی ئه‌وه‌یان داوه كه ئه‌م ساڵ پایز ئه‌پڵ ئامێرێكی ته‌واو دیزاین گۆڕدراو ده‌رده‌كات و ئه‌مه و ده‌نگۆی ئیشكردنی ئه‌پڵ له‌سه‌ر تهلهفیزیۆنێكی فلات به‌ناوی ئای تی ڤی كه گوایه ئه‌مه‌ش له كۆتای ئه‌م ساڵ ده‌رده‌كات. به‌ڵام سه‌باره‌ت به وته‌ی ئه‌و دیزایینهره وته‌بێژێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ AllThingsD ڕاگه‌یاندووه كه له ئێستادا كۆمپانیا به هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نوێه‌وه سه‌رقاڵی نییه و ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه AllthingsD + BGR