ئینتەرنێت
24, شوبات 2016
تێلەگرام نوێكرایەوە و كۆمەڵێك تایبەتمەندی بۆ زیادكراوە.

تێلەگرام نوێكرایەوە و كۆمەڵێك تایبەتمەندی بۆ زیادكراوە. بەم بۆنەیەوە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتە ١٠٠ ملیۆن بەكارهێنەری چالاكی مانگانە و ڕێژەی پەیوەندی كردنی بەكارهێنەران بۆ ٣٥٠ هەزار لە ڕۆژێكدا. ئەمرۆ تێلەگرام نوێكرایەوە و ئەم تایبەتمەندیانەی بۆ زیادكراوە:
- دەستكاریكردنی پۆستەكان لە كەناڵەكان و سوپەر گروپەكان.
- هاوەبەشیكردن و شەیركردنی بابەتی تایبەت لەناو كەناڵەكانەوە لە ڕێگەی Quick Share Menu
- زیادكردنی ناوی ئەدمینەكان لەگەڵ پۆستی ناو كەناڵەكان.
- ناردن و پۆستكردنی بابەت لەناو كەناڵەكان بەبێ ئەوەی ئاگاهی واتە نۆتیفیكەیشن بۆ بەشداربوانی كەناڵەكان كە ئەم تایبەتمەندییە بۆ كاتە درەنگەكان وەكو شەو و بەیانی زوو باشە.
- ڕەوانەكردن واتە Forward كردنی بابەتەكان لە بۆتەكانەوە لەڕێگەی دوگمەی Quick Shareـەوە.
ئەمانە و زیادكردنی تایبەتمەندی پێشاندانی ستیكەرەكان بە دەست لەسەر ڕاگرتن لەسەریان.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!