بابەتی گرینگ
25, شوبات 2016
باشترین ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە گالاکسی S7 دا دەستەبەر کراوە لەچاو زنجیرەکانی تری S

باتری بەهێز و بوونی توانای بەرگەگرتنی ئاو و مایکرۆ SD ، کە لە زنجیرەی پێشووتری گالاکسی S دا بە تایبەتی و سەرەکی سامسۆنگ گالاکسی S6 ، کە تیایدا ئەم سێ تایبەتمەندییی وازی لێهێنراوە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ پەیدابوونی هەڵچوون و ناڕەزایی بەکارهێنەر و هەوادارانی گالاکسی ، گەڕانەوەی ئەم سێ تایبەتمەندییە بۆ زنجیرەی S7 هۆیەکی سەرەکییە بۆ گەڕانەوەی ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە دەستی دابوو لە ساڵی پێشودا.
بوونی باتریەکی بەهێز و خۆڕاگر: لێرەدا سامسۆنگ توانی ئەم وانەیە فێر ببێت و توانی دەستەبەرکردنی ٢٠% زیاتر بۆ باتری گالاکسی s7 کە تواناکەی 3000 میلی ئەمپێرە و دەستەبەرکردنی ٤٠% زیاتر بۆ باتری مۆبایلی گالاکسی s7 Edge کەتوانای پاتری 3600 میلی ئەمپێره بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی Sـدا.
بوونی کامێرایەکی ناوازە : سامسۆنگ هەرگیز کامێرایەکی خراپی نەبووە و بەڵکو هەمیشە لە بوونی کامێرایەکی تایبەت و ناوازە بێ بەش نەکردووە، کەم کردنەوی مێگاپێکسڵ لەم مۆدێلەدا بووبوە هۆی سەرنج؟ لێرەدا سامسۆنگ توانی توانای خۆی بسەلمێنێ بۆ کامێرا کە توانای بەرهەم هێنانی چڕیەکی زۆری مێگاپێکسڵ هاوشێوەی کۆمپانیای ئەپڵ بەڵکو زۆر باشتر و جوانتر ..!
لێرەدا بەکورتی باسی توانای دژە ئاو دەکەین، بێگوومان شتێکی تازە نییە بۆ سامسۆنگ چونکە لە گالاکسی s5 یشدا ئەم توانایە دەستەبەر کراوە ، بەڵام ئاسایشی بەرگەگرتنەکەی کەمێک نالەبار بوو ، بەهۆی کرانەوە و توانای بەکارهێنەر بۆ لابردنی پاتری .. بەڵام لە زنجیرەی نوێدا هەموو ئەم گومانانە ڕەتکراونەتەوە .. باشترین دڵخوازەکانت بۆ تایبەتمەندیەکانی s7 چییە ..؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.