بابەتی گرینگ
25, شوبات 2016
كۆمپانیای شاومی چینی به فه‌رمی مۆبایلی Mi 5ـی ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای شاومی چینی له درێژه‌ی ئاشكرا كردنه‌كانی بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆی لادا ئه‌ویش مۆبایلی Mi 5ـه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی Mi 5:
- ڕوونما: ٥.١٥ ئینچ به ڕوونی (1920×1080 پیكسڵ) و بۆ هەر ئینجێک ٤٢٨ پێکسڵە و لە جۆری Multi-touchـە.
- پرۆسیسه‌ر: كۆمپانیای كوالكۆم سناپدراگۆنی٨٢٠ ـی MSM8996.
- پرۆسیسه‌ری گرافیك: Adreno 530.
- ڕام و یادگا: ٤ گێگابایت بۆ جۆری ١٢٨ گێگای پڕۆ، وه ٣ گێگابایت جۆری ٣٢ و ٦٤ گێگابایت.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠ .
- سیم كارد: دوو سیم كارد و پشتگیری له نه‌وه‌ی چواره‌می تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی 4GLTE ده‌كات.
- كامێرا: كامێرای دواوه‌ی 16 مێگاپیسكڵ له‌گه‌ڵ تیشكی بینایی OIS و ته‌كنه‌لۆژیای Phase Detection چڕكردنه‌وه‌ی خۆكار، كامێرای پێشه‌وه‌ی ٤ مێگاپیكسڵ.
- باتری: ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێر.
- ده‌رچه: USB Type-C 1.0
- ڕه‌نگ: سپی، ڕه‌ش، زێڕی.
- تایبه‌تمه‌ندی تر: لاشه‌كه‌ی شوشه‌ی سیڕامی سێڕه‌هه‌ندی درووست كراوه له‌گه‌ڵ بوونی په‌نجه مۆر له دوگمه‌ی پێشه‌وه.
- نرخ: ٣٠٦$ـی دۆلاری ئه‌مریكی بۆ قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت وه ٤١٣$ـی دۆلاری ئه‌مریكی بۆ قه‌باره‌ی ١٢٨ گێگابایت.
- كاتی به‌رده‌ست بوون: مانگی٣ـی ٢٠١٦.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.