بابەتی گرینگ
25, شوبات 2016
هەواڵی کۆتایی هاتنی زنجیرەی مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا Z پشت ڕاستکرایەوە.
چەند ڕۆژێکە دەنگۆی کۆتایی هاتنی زنجیرەی Z لە مۆبایلەکانی سۆنی ئێکسپێریا لە ماڵپەڕەکان خول دەخوات و ئەوە بوو بۆ دواجار سۆنی لە بڵۆگی فەرمی خۆیان هەواڵەکەیان پشت ڕاست کردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیانە:
“زنجیرەی ئێکسپێریا زێد گەیشتە لوتکەی ئامانج – زنجیرەی ئێکسپێریا ئێکس دەربڕینی دەسپێک و گەشەسەندنێکی نوێیە لە ستراتیژی بەرهەمەکانی ئێمە. ئەمە لەکاتێکدایە زنجیرەی ئێکسپێریا زێد بریتی بوو لە بەرجەستەکردنی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی سۆنی لە مۆبایلە زیرەکەکاندا. زنجیرەی ئێکسپێریا ئێکسیش بنچینە کراوە بە هێنانەکایەی ئەزموونی زیرەکانە و گونجاوانەی بەکارهێنەری سۆنی لەڕووی کامێرا و توانستی پاتری و ڕەقەکاڵا و دیزایینی نەرمەکاڵاوە.”
سەرچاوە Xperiablog.net
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!