ئای ئۆ ئێس
15, نیسان 2012
(سەرەتایی) چۆنیەتی دابەزاندنی بەرنامە و گەیم بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد لە ڕێگەی كۆمپیوتەرەوە
وانهیهكی سهرهتایی بۆ تازه بهكاربهرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد، لهم وانهیهدا باسی چۆنیەتی دابەزاندنی بەرنامە و گەیم بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد لە ڕێگەی كۆمپیوتەرەوە دهكهین ئەویش پێویستە ئەم بەرنامەیەی هەبێتApple iTunes ئەم بەرنامەیەش لەم لینكە دەست بخە www.Apple.com/iTunes دوای دابەزاندنی ئەو بەرنامەیە لە ناو كۆمپیوتەرەكەت پێویستە ئایفۆن یان ئایپۆد یان ئایپادەكەت لەگەڵ كۆمپیوتەرەكە كۆنێكت (پەیوەست) بكەی ،
پاشان كلیكی لیستی فایل بكە پاشان فرمانی Add File to Library هەڵبژێرە و هەربەرنامەیەكت دەوێت بیهێنە ناو بەرنامەی iTunes ــەوە
پاشان بەشی Applications هەڵبژێرە:
پاشان كلیكی لیستی فایل بكە پاشان فرمانی Add File to Library هەڵبژێرە و هەربەرنامەیەكت دەوێت بیهێنە ناو بەرنامەی iTunes ــەوە
پاشان لەم بەشەی خوارەوە پێت ڕادەگەیەنێت كە بەرنامەكە زیاد بووە:

دوای زیادبوونەكە پێویستە كلیك لە دووگمەی Sync بكرێت كە لەلای ڕاستی بەرنامەكەیە بۆ دابەزاندنی بەرنامەكە بۆ ناو ئامێری ئایفۆنەكە لە كۆتایدا چاوێك له سپرینگبۆردی ئایفۆنەكەت بكه دەبینیت بەرنامەكە زیاد بووە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!