ئەندرۆید
27, شوبات 2016
ئه‌پی سه‌ره‌كی سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ نووسینی تێبینییه‌كان

یه‌كێك له‌و ئه‌پانه‌ی كه گشت به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌مه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان له ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌كاری دێنن و گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه ئه‌پی تێبینیه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌مه‌كانه به ناوی (Note) ئه‌مڕۆش باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئه‌په بۆ سیسته‌مه‌ی ئه‌ندرۆید ده‌كه‌ین تایبەتمەندیهكانی ئەم ئه‌م ئه‌په جیاوازە لەوانی تر.
تایبەتمەندییەکان :
١. دانانی کات بۆ داهاتوو بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی کە نوسیویەتی.
٢. ئەنجامدانی کۆپی کردنی خێرا بەیەک كرته.
٣. تایبەتمەندی درۆوینگ بۆ نوسین لەسەر تەختەکە یان وێنەیەک کە داتناوە.
٤. تایبەتمەندی ئەرشیف کردنی تێبینیەکە، تا ئەو کاتەی بەکارهێنەر خۆی لە بەشی ئەرشیف دەیگەڕێنێتەوە.
٥. هاوبه‌شی پێكردنی تێبینی و چەندانی تر کە تایبەتە بە سیستەمی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئەندرۆید.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.