بابەتی گرینگ
27, شوبات 2016
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاری Minecraft : Story Mode

یاری Minecraft : Story Mode یه‌كێكه له یاریه سه‌ركێشیه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Telltale Games به هاوكاری كۆمپانیای Mojang كه دروستكه‌ری یاری به‌ناوبانگ Minecraft ه به فه‌رمی له‌به‌رواری ٢٠١٥/١٠/١٥ یه‌كه‌مین زنجیره‌ی یاریه‌كه بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی:
- Xbox One
- Xbox 360
- PlayStation 4
- PlayStation 3
- PC
- Andriod
- ios
- Wii U
بڵاوكرایه‌وه.
شێوازی یاریكردن :-
ئه‌م یاریه بریتیه له ده‌ستلێدان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان وه كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له‌ناو یاریه‌كه و شیته‌ڵكردنی مه‌ته‌ڵه‌كان و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رتدا هه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ بڕینی قۆناغه‌كانی یاریه‌كه و تێگه‌یشتن له چیرۆكی یاریه‌كه وه شایه‌نی باسه یاریه‌كانی كۆمپانیای Telltale Games هه‌میشه له شێوه‌ی زنجیره پێكهاتووه ئه‌م یاریه‌ش له پێنج زنجیره پێك هاتووه و ده‌بێت یه‌ك له دوای یه‌ك ته‌واویان بكه‌یت یاریه‌كه‌ش پێویستی به وه‌ڵام و بڕیاره‌كانی تۆیه كه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك وه‌ڵامه‌كان هه‌ڵده‌بژێری ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر چیرۆكی یاریه‌كه ده‌بێت وه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه یاری پێده‌كه‌یت ده‌توانیت له شه‌ش كه‌س به ئاره‌زووی خۆت یه‌كێكیان هه‌ڵیبژێریت كه كوڕ بێت یان كچ یاریه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی دراماتیكیه و باس له چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراو و پڕ له سه‌ركێشی ده‌كات هه‌ر پێنج زنجیره‌كه بریتیه له :-
- The Order of the Stone
- Assembly Required
- The Last Place You Look
- A Block and a Hard Place
- Order Up
وه له ئێستادا هه‌ر چوار زنجیره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها زنجیره‌ی پێنجه‌م نه‌بێت كه وا بڕیاره له به‌رواری ٢٠١٦/٣/١ بڵاوبكرێته‌وه.
چیرۆكی یاریه‌كه :-
یاریه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی باس له كوڕێك ده‌كات به‌ناوی Jesse كه له گه‌ڵ هاوڕێكانی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه جیهان ڕزگاربكه‌ن له ده‌ستی دڕنده‌یه‌كی سێ سه‌ر به ناوی Witherstorm . له زنجیره‌ی یه‌كه‌م باس له‌پێنج كه‌سی ئازا ده‌كه‌ن به ناوه‌كانی (Gabriel, Ellegaard, Magnus, Soren, and Ivor)، كه دوای ئه‌وه‌ی له گه‌شتێكدا ده‌توانن ئه‌ژدیهایه‌ك بكوژن و ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكه‌ن و ناویان لێ‌نرا Order Of The Stone به‌ڵام دوای ئه‌وه به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه لێك جیاده‌بنه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه سێ هاوڕێ به ناوه‌كانی Jesse كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیه له گه‌ڵ هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی Alex و Oliva به‌شداری له پێشبڕكێیه‌ك ده‌كه‌ن به ناوی Mincon وه هه‌ركه‌سێك بتوانێت له‌و پێشبڕكێیه سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌وا هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی Order Of The Stone كه Gabrielـه ببینێت به‌ڵام Jesse ناتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له‌و پێشبڕكێیه وه له ئاهه‌نگێكدا كه تایبه‌ته به براوه‌كان یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كان به‌ناوی Ivor هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی دڕنده‌یه‌كی سێ سه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی موگناتیسی هه‌مووشتێك بۆخۆی ڕاده‌كێشێت بۆیه Gabriel داوا له Jesse ده‌كات كه هه‌رچوار ئه‌ندامه‌كه‌ی تری OrderOf The Stone بدۆزێته‌وه‌و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی جیهان.
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.