ئای ئۆ ئێس
29, شوبات 2016
بە تەنها و بەیەک ئەپڵیکەیشن زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنە لەسیستەمی ئای ئۆ ئیس |فەیسبووک، تویتەر، ئینستەگرام، گووگڵ پڵەس|

سلاو لە فێزخوازانی کەی ئای تی ئێن زۆربەمان رۆژانە بەکارهێنەری تۆرەکۆمەڵایەتیەکانیان جا لەرێگای موبایلە هۆشمەندەکانمان بێت یاخۆ لە رێگای کۆمپویتەرەکانمان ئێمەو مانان لە رێگای ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەت بە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بەکار دەهێنین لای زۆربەمان ئاشکرایە کە فەیسبووک، ئینستگرام، هتد هەر یەکەو ئەپڵیکەیشنی تایبەت بەخۆی هەیە بەس بەپێویستم زانی ئەمجارە بەتەنیا لە رێگای یەک ئەپڵیکەیشن لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئیس سودمەند بن لە زۆربەی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، وەک فەیسبووک، ئینستگرام، تویتەر، گووگڵ پلاس، جگەلەمەش یەکێکی تر لە تایبەت مەندیەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە دەتوان هەر لە رێگای ئەم ئەپەوە سودمەند بن لە خزمەت گوزاریەکانی ، یاهوو، جیمەیل، هۆت مایل، ڤیکچەر، یوتوب هتد..
لە ئەپ ستۆر دەتوان داونلۆدی بکەن کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن

هیوادارین سودی لێ ببینن….
تكایه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ن
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.