ئای ئۆ ئێس
1, ئازار 2016
چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی Verification Required لە هەژماری ئەپڵ (Apple ID)
سڵاو لە فێرخوازانی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی. وەک لای زۆربەمان ئاشکرایە رۆژ بە رۆژ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ روو لەزیاد بووندایە هەموو بەکاربەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ (ئایفۆن وئایپۆد وئایپاد) خاوەن ئەپڵ ئایدی خۆیانن، لە ئێستادا بەکاربەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ ئەوانەی خاوەن ئەپڵ ئایدین توشی كێشەیەک بوون لە هەژمارەکەیاندا لە کاتی دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن یاخۆد یاریەکانی تایبەت کۆمپانیای ئەپڵ دێتە پێشیان ئەویش کێشەی ( verification required ) کە بەهیچ شێوەیەک ناتوان سود لە خزمەت گوازاریەکانی ئەپ ستۆری کۆمپانیای ئەپڵ وەربگرن تاوەکو چارەسەری ئەم کێشەیە نەکەن بۆیە منیش بە پێیوستم زانی کە رۆژانە خەلک زۆر نامە و پەیوەندمان پێوە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بۆیە دەتوان فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن لەمەو دوا بەو رێگایە چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن…
سەرەتا لە کاتی دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن یاخود یاری ئەم کێشەیە دیتە پێشمان پێیوستە کرتە لەسەر Continue وەک لەم وێنەی خوارەوە ئاماژە پێکراوە.

پاشان کە کرتەمان لەسەر Continue کرد ئەم وێنەی خوارەوە دەبێتەوە بۆمان کە پێویستە زانیاریەکانی هەژماری ئەپڵ ئایدیەکەمان بگۆرین وەک لە وێنەکە هاتووە،

پاشان کە زانیاریەکانمان گۆری بەسەرکەتووی کارەکەمان بۆ جێ بە جێ دەکات و هەژمارەکەمان بێ کێشەی چاک دەبیتەوە
فێرخوازان ئێوەی خۆشە ویست دەتوان سود لەم کۆد و شارانە وەربگرن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە من تەنیا یەک شار هەلبژرادبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەس ئێوە خۆت سەربەرزن کامە شارە هەلدەبژرین و بۆ چارەسەرکردنی
لە بەشی Address ئەمە دابنێ ( alpha street1-130 )
لە بەشی City ( یەکێک لەم شارانە دیاری بکە کە لە خوارەوە زیپ کۆدی هەموو ئەو شارانە دادەنین بۆتان( los angeles san jose,acton,Delano,King )
لە بەشی ( State ) ئەمە دیاری بکە Ca-California
بەشی ZipCode بەپێ شارەکان دەگۆریت لە خوارەوە سەرجەم کۆدی تایبەت بەم شارانە دادەنینم بۆتان.
لەبەشی phone number پێویستە لە بۆشای یەکەمدا بنوسیت 123 بۆ شای دووەم بە ئارەزوی خۆت دەتوانیت ژمارەی موبایلک بنوسیت یاخود ژمارە بە ئارەزووی خۆت بنوسە بەس دەبیت ٧ ژمارە بێت.
ئەمەش زیپ کۆدی ئەم شارانەیە دەتوان بەکاری بهێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەپڵ ئایدەکانتان.
King : 93930
Delano : 93215
los angeles : 90003
acton : 93510
san jose : 95101
هیوادارین سودی لێ ببینن….
تكایه له كاتی بڵاوكردنهوهی ئاماژه به سهرچاوهكهی بكهن.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.