بابەتی گرینگ
2, ئازار 2016
دەست پێکردنی خێرا لە ویندۆز ١٠ | Fast startup |

ده‌ستپێكرنی خێرا یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ویندۆز ١٠ كه وا ده‌كات سیسته‌مه‌كه به خێرایی بێته سه‌ر كار. كاتێك كه ده‌ستپێكردنی خێرا كارا ده‌كرێت، ویندۆز هه‌ندێك له فایله تایبه‌ته‌كانی ده‌پارێزێت له كاتی كوژاندنهوهدا، وه كاتێك كۆمپوته‌ره‌كه‌ت ههڵدهكهیتهوه ویندۆز پێویست ناكات هه‌موو فایله‌كان دووباره بار بكاته‌وه ناو میمۆری كاتی، هه‌ر بۆیه‌ش ویندۆز به خێرایی ده‌ست پێده‌كات.
هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی ده‌ستپێكرنی خێرا:_
كرته له‌سه‌ر ئایكۆنی ده‌ستپێكرن بكه، دواتر به‌شی Setting بكه‌وه سەیری وێنەی ژمارە یەک بکە

كاتێك به‌شی Setting به‌دیار ده‌كه‌وێت، به‌شی System هه‌ڵبژێره، وەک لە وێنەی ژمارە دوو بەدی دەکرێت.

له به‌شی System دا، كرته له‌سه‌ر Power & Sleep بكه، پاشان Additional Power Settings ههڵبژێرهی.

دواتر Choose what the power buttons do هه‌ڵبژێره وەک لە وێنەی ژمارە چواردا ئاماژەی پێکراوە.

دوای ئه‌وه، Turn on fast startup هه‌ڵبژێره كه له‌ژێر Shutdown Settings دا نوسراوه، دواتر كرته له دوگمه‌ی Save changes بكه. سەیری وێنەی ژمارە پێنچ بکە لە کۆتایدا

دوای ئه‌وه‌ی كرته‌ت له دوگمه‌ی Save changes كرد، ئێستا تۆ هه‌ڵكردنی خێرات كارا كردووه له ویندۆز ١٠ له‌سه‌ر كۆمپوته‌ره‌كه‌ت.
بەهیوای سود وەگرتن
سەرچاوە: فۆس بایت
هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.