ئەندرۆید 2, ئازار 2016

واتس ئەپ پشتگیری بۆ سیستمه‌ كۆنه‌كانی ئه‌ندرۆید و بلاك بێری ڕاده‌گرێت تا کۆتایی ٢٠١٦

hjhjhjhjhjhjhj

كۆمپانیای واتس ئەپ ڕایگه‌یاند كه‌ پشتگیری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ سیستمه‌كان ڕاده‌گرێت تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٦، له‌ ناویشیاندا بلاك بێری OS و بلاك بێری ١٠. له‌پاڵ بلاك بێریه‌وه‌، واتس ئەپ پشتگیری خۆی ڕاده‌گرێت بۆ نۆكیا S40 و نۆكیا سیمبیان S60، ئه‌ندرۆید ١-٢ ٢-٢ و ویندۆز فۆن ١-٧ كۆمپانیای واتس ئەپ له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وتی: ئه‌مه‌ بڕیارێكی زۆر سه‌خت بوو بۆ ئێمه‌ كه‌ بیده‌ین، به‌ڵام ڕاست بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی باشتر بتوانن له‌ په‌یوه‌ندیدا بمێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانه‌كانیاندا به‌ به‌كارهێنانی واتس ئەپ، چونكه‌ واتس ئەپ به‌ره‌و پێش چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستەمانه‌ ناگونجێت.كۆمپانیای واتس ئەپ پێشنیاری ئه‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌كات كه‌ وه‌شانی ئه‌و سیستەمانه‌ی باس كران به‌رز بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام بۆ بلاك بێری ١٠ ئه‌مه‌ مه‌حاڵه‌، چونكه‌ ئه‌م سیستمه‌ جیاوازه‌ و له‌وانی تر ناچێت.له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وادارانی بلاك بێری بیر له‌ به‌كارهێنانی ئامێری بلاك بێری تازه‌ بكه‌نه‌وه‌.

بۆچونی تۆ