هەواڵ
16, نیسان 2012
له كۆتایدا سامسۆنگ ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی گالاكسی ئێس 3 ڕاگه‌یاند كه له مانگی داهاتوویه.
له دوای ئه‌م هه‌موو ده‌نگۆیه‌ی كه بڵاوبۆیه‌وه له‌سه‌ر كاتی ڕاگه‌یاندنی گالاكسی 3 سامسۆنگ ئاشكرای كرد كه له 3ی مانگی داتوو كه مانگی 5 ده‌كات نه‌وه‌ی سێیه‌می له زنجیره گالاكسی ئێس ئاشكرا ده‌كات له كرنفراسێكی تایبه‌ت له له‌نده‌ن و بانگێشتی زۆرێك له ڕۆژنامه‌نوسانیان كردووه بۆ ئاماده‌بونیان له كۆنفرانسه‌كه و هه‌روه‌ها هاتووه كه له ڕێگه‌ی په‌ڕی تایبه‌تیان له فه‌یسبووك ڕاسته‌وخۆ ده‌یگوازنه‌وه.
ئه‌م پێشبینیانهشی كه بۆ ئه‌م نه‌وه نوێیه كراوه گوایه پرۆسێسه‌ری Exynos 5ي له‌سه‌ر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌ندرۆید 4 و شاشه‌یه‌كی 4.6 و به ته‌كنه‌لۆژیای Super AMOLED HD Plus. سه‌باره‌ت به كامێراكه‌شی گوایه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 2 مێگاپێكسڵ ده‌بێت و ئه‌وه‌ی پشته‌وه‌شی 8 مێگا پێكسڵ ده‌بێت هه‌روه‌كو ئێس 2 پێشان.
كۆمپانیای سامسۆنگ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ند و سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێناوه به‌تایبه‌تی له دوای ده‌ركردنی گه‌لاكسی 2 كه ساڵی پاربوو و سامسۆنگیش ڕایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ره‌تای دهركردنییهوه تا ئێستا 40 ملیۆنی فرۆشراوه.
سه‌رچاوه Ait