ئاسایشی ئەلیکترۆنی
3, ئازار 2016
هاكه‌ره‌كان ده‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌رت كاتێ تۆ په‌یوه‌ستیش نه‌بیت به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه
كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ری سه‌ر به‌زانكۆی تێل ئه‌ڤیڤ له ئیسرائیل توانیان به سه‌ركه‌وتوویی کۆمپیوتەرێکی لاپ‌تۆپ هاك بكه‌ن ته‌نها له ماوه‌ی سێ چركه‌دا له ڕێگه‌ی مۆبایلێكه‌وه كه له نزیك لاپتۆپەكهوه دانراوه له‌كاتێكدا لاپتۆپه‌كه په‌یوه‌ست نه‌بووه به هێڵی ئینته‌رنێته‌وه.تاقیكردنه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی مۆبایلی جۆری سامسۆنگ S3 و کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپی جۆری لینۆڤۆ ئه‌نجام دراوه. هاكه‌ره‌كان سوودیان له شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی بینیوه، به جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لاپتۆپەكه په‌یوه‌ست نه‌بووه به هێڵی ئینته‌رنێته‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی لێوه ده‌رده‌چی كه ده‌توانرێت هه‌ڵبگیرێنه‌وه له لایه‌ن مۆبایله‌كه‌وه كه له نزیك ئه‌و لاپتۆپەوە دانراوه.لاپتۆپه‌كه له ژوورێكدا دانراوه و هاكه‌ره‌كان له ژوورێكی تره‌وه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، واته له نێوان هاكه‌ره‌كان و لاپتۆپەكه ته‌نها دیوارێك هه‌بووه.وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرێت پێویسته هه‌ردووك مۆبایل و لاپتۆپەكه ڤایرۆسێكی تایبه‌تیان تیادا دابه‌زێنرێت، دواتر ته‌نها سێ چركه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هاكهكه ئه‌نجام بدرێت.ئه‌م گرووپه‌ی كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند كه مه‌به‌ست و ئامانجیان له‌م كاره به‌ره‌و پێش بردنی لایه‌نی ئاسایشی بووه، كه‌وا بكه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كان نه‌توانرێت هاك بكرێن.
وێنەی یەکەم ئەو وێنەیە کە کۆمپیوتەرەکە بە بێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت دانراوە

وێنەی دووەم ئەو وێنەیە کە لە رێگای ئەم کومپیوتەرەوە کارەکە ئەنجام دراوە

هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.