ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئینتێڵ سیکورتی موبایلە هۆشمەندەکانی جۆری گالاكسی S7 و S7 ئێدج ده‌پارێزێت به‌ دژه‌ ڤایرۆسی مكافی McAfee

07026724-photo-intel-security

كۆمپانیای ئینتێڵ سیکورتی بۆ چاره‌سه‌ری ئاسایشی له‌ كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایل ٢٠١٦ كه‌ له‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند كه‌ تازه‌ترین موبایلە هۆشمەندەکانی كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌لاكسی ئێس ٧ و گه‌لاكسی ئێس ٧ ئیدج پڕ به‌ها ده‌كات به‌ ئه‌پڵیكه‌یشنی دژه‌ ڤایرۆسی مكافی. ئه‌وه‌شی به‌ به‌كارهێنه‌ران ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌م ئەپڵیکەیشنە تایبه‌ت دروستكراوه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان له‌ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان.

كۆمپانیای ئینتێڵ ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاریكاریه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌دا به‌شداری ده‌كات به‌ به‌خشینی پاراستنی ئاسایشی به‌رفراوان بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی سامسۆنگ به‌ ته‌كنیكی له‌ناوبردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ زیان به‌خشه‌كان، وه‌ له‌ هه‌وڵ دایه‌ بۆ دابین كردنی پارێزگاری ئاسایشی بۆ زیاتر له‌ ٤٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری سامسۆنگ له‌ ته‌واوی جیهاندا، وه‌ به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای ئینتێڵ سێكوریتی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ٣ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ له‌ ٦ مانگی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ زیان به‌خشه‌كان كه‌ له‌ كاتی دابه‌زاندنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك دابه‌زیوون، ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ زیان به‌خشه‌كان به‌ ڕێژه‌ی ٢٤% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ له‌ مانگه‌كانی ٩-١٢ ساڵی ڕابردوو له‌ چاو مانگه‌كانی ١-٩ هه‌مان ساڵ، ئه‌پڵیكه‌یشنی دژه‌ ڤایرۆسی مكافی كار له‌سه‌ر پشكنینی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێنه‌ ناو مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانه‌وه‌.

3 ئازار، 2016
ئاڤاتار
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له‌ زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ پرۆگرام نووسین به‌ زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه‌ به‌ گشتی تێكه‌ڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به‌ ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به‌ زۆری له‌ بواری پارێزگاری و سیستمه‌ وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان‌.
14