بابەتی گرینگ
4, ئازار 2016
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاری Mafia 3

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای 2K Games له ساڵی ۲۰۱۰ یاری Mafia 2 ی بڵاوكرده‌وه وا بڕیاره كۆمپانیاكه ئه‌مساڵ به‌شێكی نوێ له‌م یاریه به ناوی Mafia 3 بڵاوبكاته‌وه شایه‌نی باسه یاری Mafia 3 یاری جیهانی كراوه و كه‌سی سێیه‌می ته‌قه‌كه‌ر و ئه‌كشن و سه‌ركێشیه واته یاریزان ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی یاری تێدابكات و ئه‌و كه‌سه‌ی یاری پێده‌كه‌یت ده‌توانیت بیبینیت Mafia 3 گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Hangar 13 و بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای 2K Games ئه‌م به‌شه سێیه‌مین زنجیره‌یه له‌یاریه‌كانی Mafia و ته‌واوكه‌ری به‌شی دووه‌می یاریه‌كه‌یه به‌فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌كه له ئامێره‌كانی PC , XboxOne , PS4 بڵاوده‌كرێته‌وه .
شێوازی یاریكردن :-
جیهانی یاری Mafia 3 له ساڵی ۱۹٦۸ دانراوه له شاری New Orleans ، سه‌باره‌ت به‌ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی یاریه‌كه ده‌توانیت به دووشێوه ته‌واوی بكه‌یت ئه‌وانیش به‌كارهێنانی چه‌ك بۆ كوشتنی دوژمنه‌كانت یاخود ده‌توانیت به شێوه‌یه‌كی نهێنی بیانكوژیت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت له‌م به‌شه‌دا جیاواز له به‌شه‌كانی تر شه‌ڕه چه‌قۆ بایه‌خێكی زۆری پێدراوه وه له یاریه‌كه‌دا سیسته‌می خۆشاردنه‌وه هه‌یه كه یاریكه‌ر ده‌توانێت خۆی له پشت دیوار و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌كان بشارێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ خۆپاراستن له كاتی شه‌ڕكردن به چه‌ك به‌كاردێت له‌م به‌شه‌دا Vito Scaletta كه‌له به‌شی دووه‌می یاری Mafia دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕا له Mafia 3 ده‌رده‌كه‌وێته‌وه .
چیرۆكی یاریه‌كه :-
له یاریه‌كه‌دا تۆ ڕۆڵی كوڕێكی هه‌تیوو ده‌بینیت به ناوی Lincoln Clay كه پاش ئه‌وه‌ی به‌شداری له جه‌نگی ڤێتنام ده‌كات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری New Orleans ده‌چێته ناو گرووپی مافیای ڕه‌ش وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌وڵێكی كوشتن له‌لایه‌ن گرووپێكی مافیای ئیتاڵی رزگاری ده‌بێت Lincoln Clay بڕیارده‌دات به دوای ئه‌و گرووپه‌دا بگه‌ڕێت و تۆڵه‌یان لێبسێنێته‌وه به هاوكاری Vito Scaletta و دوو هاوڕێی تری .
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.