کۆمپیوتەر
4, ئازار 2016
ئەپڵیکەیشنێك بو به‌كارهێنانی گشت به‌رنامه‌كانی (چات) له یه‌ك كات دا

به‌زۆری خه‌ڵک زیاتر له یه‌ك خزمه‌تگوزاری ( چات ) به‌كاردێنێت له یه‌ك كاتدا ، چونكه زور خزمه‌تگوزاری ئێستا له به‌رده‌ست دایه كه بۆ ( چات ) به‌كاردێت، بۆیه زۆرێك له ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ن کە گشت ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه كارا بن له‌یه‌ك كاتدا، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ندێك قورسه بو بهكارهێنەران .
به‌ڵام ئه‌م كێشه‌تان نامینێت له‌گه‌ڵ ئه‌پڵیكه‌یشنی نوێی Franz كه له‌سه‌ر سیسته‌می وەگەڕخەری ( ماك – Mac ) کار ده‌كات ده‌توانن گشت خزمه‌تگوزاری چات له یه‌ك كاتدا به‌كاربێنن له ڕێی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه وه‌ك خزمه‌تگوزاریه‌كانی ( ماسنجه‌ر – تیلیگرام – سكایپ – وی چات – هتد … ) له‌یه‌ك كاتدا و به‌شێوه‌یكی ئاسان.
وە تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی زیاتر له‌یه‌ك راژه به‌كاربێنی ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه‌وا راژه‌ی تایبه‌تی خۆیان و راژه‌ی تایبه‌ت به‌كاره‌كانیان بهكاردبێنن.
هه‌روه‌ها وه‌ك دیاره ئه‌م ئپلیكهیشنه به زوترین كات بو بهكارهێنەرانی سیسته‌می وەگەڕخەری ( ویندوز )ـیش به‌رده‌ست ده‌بێت.
سه‌رچاوه : aitnews.com
محمد عبدالخالق
خۆێندكاری ئاماده‌یم ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ل ته‌كنه‌لوژیای ئه‌و سه‌رده‌مه تێكهلم وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌بواری كومپیوته‌ر ، و هه‌ول ده‌ده‌م بو بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بو ئێوه‌ی بینه‌ر .