ئەندرۆید
4, ئازار 2016
وێنە و تایبەتمەندییەکانی HTC One M10 پێش ڕاگەیاندی فەرمی بڵاوکرانەوە.
دوای ئەوەی بەفەرمی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای ئێچ تی سی ڕیکلامێکی ڤیدیۆیی بەناوی Powerof10 بڵاوکردەوە کە بوە جێی سەرەنجی میدیاکان و لێکدانەوەی زۆری بۆ کرا و زۆریان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێچ تی سی لە خۆ ئامادەکردنە بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی نەوەی نوێی مۆبایلی زنجیرەی HTC One M.
جێگای ئاماژەیە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم ڕیکلامە هەژماری Evleaks وێنەیەکی HTC One M10 بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی نەوەی نوێی مۆبایلە نایابەکەی کۆمپانیای ئێچ تی سی تایوانی ناسراو بە HTC one M10 کردووە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- قەبارەی شاشە: ٥.١٥ ئینچ بەڕوونی QHD
- پڕۆسێسەر: جۆری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٢٠ ی چوار ناوکی
- بیرگەی ناوخۆیی: ٣٢ گێگابایت
- ڕامی: ٤ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: بە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی و توانستی ١٢ مێگاپێکسڵە.
- توانستی پاتریەکەی: بریتییە لە ٣٥٠٠ میلی ئەمێپیرە.
- سیستەم: ئەندرۆید مارشماڵۆو و بە ڕووکاری Sense 8
- بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر
- دژە ئاو بە پلەبەندی IP68ـەوە
- بوونی دەرچەی جۆری USB C
سەرچاوە https://twitter.com/evleaks
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!