ئەندرۆید
7, ئازار 2016
ئەپی LogoMaker بۆ دروستکردنی لۆگۆ بەشێوەیەکی نایاب و سەرەنج ڕاکێش بۆ ئەندرۆید دابگرە
ئەپی Logo Maker یەکێکە لە ئەپەکانی دروست کردنی لۆگۆ بە شێوەیەکی نایاب و سەرنج ڕاکێش بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید. ئەم ئەپە یەکێکه لە ئەپە سەرکەوتووەکان بۆ درووست کردنی لۆگۆ و شێوازی نووسین بە جوانترین شێوە و بە ئارەزووی خۆت. جێگای ئاماژەیە ئەم ئەپە لە فرۆشگای گووگڵ پلەی بە پارەیە و خۆڕایی نییە و بەنرخی ١$ دۆلارە. لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت لۆگۆ بۆ ماڵپەڕ و ئیمەیڵ و ڕیکلامەکان و میدیای کۆمەڵایەتی و چەندین شتی تر دروست بکەیت.
ئاشکرایە کە دیزاینەرێک چەند کاتی پێویستە تا لۆگۆیەک دروست دەکات و پاشان لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆریشدا ئەم لۆگۆیە دروست دەکات بەڵام لەگەڵ LogMaker بەئاسانی دەتوانیت ناوی ئەو شتەی دەتەوێت لۆگۆی بۆ دروست بکەیت بینوسیت و لەرێگەی LogoMakerـەوە بەئاسانی جوانی بکەیت و پاشان لەڕێکەی ئەو کەلوپەلانەی لەناو ئەپەکە هەیە چەند شێوە و شتی جوانی بۆ زیادبکەیت و لۆگۆیەکی تایبەت بەخۆت و بە کاتێکی کەم و نرخێکی کەم بۆ خۆت دروست بکەیت.
لەخوارەوە پەنجە بە وێنەکە دابگرە بۆ داگرتن

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.