ئەپڵ
5, ئازار 2016
ململانێیه نوێیەکەی نێوان کۆمپانیای Apple و FBI

وه‌رزێكی نوێ له مشتومڕی ” ئاسایش یان تایبه‌تمه‌ندێتی “ ده‌ست پێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕه‌تیكرده‌وه فرمانێكی دادگای ئه‌مریكا به‌رجه‌سته بكات كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ناچار ده‌كرد تا كار بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی FBI به‌نهێنی له مۆبایله‌كانیدا.
– به‌نامه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی “Tim Cook “ـی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌پڵ كرا، ململانێیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌ستی پێكرد له نێوان ئه‌م كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و حوكمه‌تی ئه‌مریكا. ئه‌م جه‌نگه‌ش په‌ڕه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵدایه‌وه له مێژووی ئه‌و ململانێ به‌رده‌وامانه‌ی هه‌بووه له‌نێوان كۆمپانیای ئه‌پڵ و FBIـدا، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ش ڕێچكه‌ی تهشفیركردنی (encryption) دیاری ده‌كات.
- یەکەم: ئایا نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی FBI چی ده‌وێت ؟
به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی FBI ده‌یه‌وێت ووشەی تێپەڕبوونی یه‌كێك له ئامێره‌كانی iPhone 5C بشكێنێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كێك بووه له‌و تیرۆسته تێوهگلاوانهی ڕووداوه تیرۆرستیه‌كه‌ی “سان برنادیۆ” كه له ساڵی ٢٠١٥ ڕویدا، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه FBI وشه‌ی تێپه‌ڕی لانیه و ده‌ترسێت دوای ئه‌نجامدانی ١٠ هه‌وڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك داتا و زانیارییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه بسڕێته‌وه كه ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كه و كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئامێره‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
– بۆیه دادوه‌ر ڕۆژی سێشه‌مه‌ی پێشوو فرمانی به كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد له ژێر ناوی ” یارمه‌تی ته‌كنیكی مه‌نتیقی ” یارمه‌تیه‌كه‌ی له سێ بڕگه‌دا پوختكردهوه : سه‌ره‌تا پێویسته كۆمپانیای ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندی سڕینه‌وه‌ی خودكار له‌كار بخات، پاشان ڕێگا بدات به نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی FBI تا ووشه‌ی تێپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی به‌كاربێنێت له ڕێی ئامێرێكیترهوه كه په‌یوه‌ستكراوه به ئایفۆنه داواكراوه‌كه، ئه‌مه هه‌مووشتێك نیه به‌ڵكو پێویسته كۆمپانیای ئه‌پڵ گرەنتی ئه‌وه‌ش بكات هیچ دواكه‌وتن و پێشخستنێك له كاتدا ڕوونه‌دات.
- دووه‌م : ده‌ركردنی وەشانێکی نوێی سیسته‌می وەگەڕخەری iOS :
ئه‌وه‌ی به كرداری FBI ده‌یه‌وێت له كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌یه ووشانێكی تایبه‌تی سیسته‌می وەگەڕخەری iOS ده‌ربكات به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئایفۆنه داواكراوه، فرمانه‌كه‌ی دادگا ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رنامه‌یی پێویسته دروست بكرێت له لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه توانای کارپێکردنی هه‌بێت له‌سه‌ر ئامێری موشهفهرهكهی FBI چونكه ووشانهكهی پێشوو كاری نه‌ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره موشهفهرهی FBI ئه‌مه له لایه‌ك، له لایهكیترهوه كرداری دابهزاندنهكهی ئه‌شێت ئه‌نجامبدرێت به (Device Firmware Upgrade) یان به recovery mode.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه تابێت ئاڵۆزتر ده‌بێت چونكه كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌خاته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی داواكه‌ی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی بۆ دروستكرنی firmware داواكراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئامێره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه دروستكراون به‌ته‌نیا. هه‌روه‌ها ئایفۆن دروستكراوه تا ته‌نها كاربكات به سیسته‌می وەگەڕخەری iOS، هه‌روه‌ها كۆمپانیا ئه‌پڵ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ی ئامێره‌كانی دروستكراوی خۆین هه‌موو پارچه‌یه‌كی كۆدێكی موشه‌فه‌ری لێده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر FBI بشتوانێت سیسته‌مێكی نوێ بۆ خۆی دروستبكات ئه‌وه نا‌توانیت كاری پێپكات تا كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕێگای پێ نه‌دات.
- سێیه‌م : بۆچی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و داوایه‌یی ڕه‌تكرده‌وه ؟
له نامه‌یه‌كی نوسراوی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ Tim Cookـدا هاتووه كه ئاراسته‌ی كرێكارانی ئه‌پڵی كردووه ده‌ڵێت: ” داوه‌كه‌ی حوكمه‌ت و دادگا كاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌یه له‌سه‌رمان “
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داواكه‌ی دادگا له ڕاستیدا وا له ئه‌ندازیاره‌كانمان ده‌كات كه به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه تا سیسته‌می ئه‌پڵ ئاسایش و موشه‌فه‌ر بێت، تا هۆیه‌کی تری پاراستنی زیاد بكه‌ن بۆ سیسته‌مه‌ی ئه‌پڵ، چونكه داواكه‌ی FBI ده‌رگای نهێنیه‌كانی ئامێری ئایفۆنی ده‌كرده‌وه به ڕووی چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت كه وه‌سفیكرد به ” پاشخانی مه‌ترسیدار” چونكه داتا و زانیاریه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی دزین.
مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مجۆره هه‌نگاوانه هه‌روه‌ك به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكار باسی لێوه كرد ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌شفیری یه‌ك ئامێری بكات واتا متمانه‌ی به‌كارهێنه‌ری شكاندووه، ئه‌مه سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و داوه‌یه ده‌رگا ده‌كاته‌وه به‌ڕووی حوكمهتهكانی تریش تا ئه‌و جۆره داوایه بكەن.
سەرچاوە: زانستی هەسارەی شەشەم , Gauss
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.