ئەپڵ
6, ئازار 2016
ئەپڵ بە نیازە لە پایزی ئەمساڵ سیری بۆ سیستەمی ماك جێگیربکات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئێستادا پلان داده‌نێت بۆ وه‌شانی گرنگ و گه‌وره‌ی داهاتووی بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری OSX کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان دەبێتە OSX 10.12 و لە پایزی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە.
شایەنی باسە، بۆ ئه‌وه‌ی یاریدەدەری کەسی ناسراو بە سیری له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیدا جێگا بكاته‌وه، ساڵی پار ئه‌پڵ سیری وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ناساند بۆ هه‌ردوو ئامێری ئه‌پڵ وۆچ و ئه‌پڵ تی ڤی، وه بۆ ٢٠١٦ سیری له كۆتاییدا بڕیاری داوه ڕێگا بگرێته به‌ر به‌ره‌و ماك.
ئەپڵ لە ٢٠١٢ـەوە لە تاقیگەکانیدا چەندین وەشانی OSXی لەگەڵ سیری تاقیکردووەتەوە، به‌ڵام ئێستا ئه‌پڵ دیدگایه‌كی ڕوونی هه‌یه بۆ سیری له‌سه‌ر ماك له‌گه‌ڵ گرافیكه جوان و ناوازه‌كه‌یدا. و كاتی ئاشكراكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زۆر نزیكه، ئه‌پڵ له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی جیهانی ئه‌پڵ بۆ په‌ره‌پێده‌ران، سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری OSX 10.12 ده‌ناسێنێت و بەنیازیشە سیری لەگەڵ تێکهەڵکێش بکات.
سه‌باره‌ت به ڕووكاری سیری، له جیاتی ئه‌وه‌ی پڕ به شاشه ده‌ربكه‌وێت وه‌ك له ئایفۆن و ته‌نانه‌ت له ئای پاد پڕۆشدا وایه، یاخود وه‌ك سه‌نته‌ری تێبینیه‌كان ده‌ربكه‌وێت له‌لای ڕاستی شاشه‌وه وه‌ك له ماك دا وایه سیری له لیستی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له نێوان وێنۆچکەی سه‌نته‌ری ئاگاهییەکان و وێنۆچکەی گه‌ڕان. كاتێك به‌كارهێنه‌ر كرته له‌سه‌ر وێنۆچکەی سیری ده‌كات، ڕووكاری سیری له لای ڕاستی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك له وێنه‌كانی خوارەوە دیاره. ئەمە لەکاتێکدایە بۆچوونی تریش هەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سیری لەوەیە پڕشاشە بێت وەکو لە سیستەمی iOS دا بەرچاو دەکەوێت.
سیری له‌سه‌ر ماك هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ده‌مێنێ كه له سیسته‌می iOS دا بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك بوونی ڕێی كورت بۆ چالاك كرنی له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل، یان كاتێك ماك له‌سه‌ر شه‌حن بوو به وتنی هێی سیری به شێوه‌یه‌كی خودكارانه چالاك ده‌بێت.
هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.