بابەتی گرینگ
8, ئازار 2016
نوێترین هه‌واڵ ده‌رباره‌ی به‌شی چواره‌می یاری Sniper Elite

كۆمپانیای Rebellion كه گه‌شه‌پێده‌ری یاریه‌كانی Sniper Eliteـە ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌مساڵ به‌شی چواره‌می یاریه‌كه به فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی XboxOne , PS4 , PC بڵاوده‌كرێته‌وه یاریه‌كه‌ش باس له جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ساڵی ۱۹٤۳ له ئیتاڵیا ده‌كات له یاریه‌كه‌دا تۆ ڕۆڵی كه‌سێك ده‌بینیت به ناوی Karl Fairburne كه له دژی كه‌سێكی فاشیست به‌ناوی Benito Mussolini ده‌جه‌نگێت یاریه‌كه به كوالێتی ۱۰۸۰ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی XboxOne و PS4 كارده‌كات جیهانی یاری Sniper Elite 4 زۆر گه‌وره‌تره له Sniper Elite 3 به‌وه‌ی چه‌نده‌ها شوێنی وه‌ك شار و دارستان و چیا له خۆده‌گرێت شایه‌نی باسه كه یاری 3 Sniper Elite به‌فه‌رمی له‌ساڵی ۲۰۱٤ بڵاوكرایه‌وه وه تا ئێستا نزیكه‌ی ۱۰ ملیۆن كۆپی له هه‌موو زنجیره‌كانی ئه‌م یاریه فرۆشراوه .
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.