ئەندرۆید 10, ئازار 2016

یەکێک لە باشترین ئەپەکانی داگرتنی ڤیدیۆ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

descargar-snaptube-1

ئەپی ” Snap Tube ” بە یەکێک لە باشترین ئەپەکانی داگرتنی ڤیدیۆ دادەنرێت بۆ داگرتنی ڤیدیۆکانی ماڵپەڕی یوتوب بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، وە ئەپێکی خێرا و ئاسانە بۆ بەکارهێنان، وە لە هەمان کاتدا دەتوانی پەرگەری جۆری MP3 دەتوانی دابگریت و ڤیدیۆکان بگۆڕیت بۆ پەرگەی MP3.

تایبەتمەندییەکانی:

  • داگرتنی ڤیدیۆکان بە جۆری فراوان، لە جۆری MP4 و MP3 و ڤیدیۆی ٣٦٠ پلە و بە ڕوونی ٧٢٠.
  • بوونی بەشێکی تایبەت بە گۆرانی و میوزیکی هیندی.
  • ئاسانی لە گەڕان بە دوای ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستتە.
  • داگرتنی ئەو ڤیدیۆیانەی کە هاوڕێکانت لە ماڵپەری یوتوب هاوبەشیان پێ کردووە لە تۆڕەکانی تر و هێنانی ڕاستەوخۆ بۆ نێو ئەپی SnapTube.
  • ئاسانی لە گەڕان و دۆزینەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە نوێن و زۆرترین بینەری هەیە لە ماڵپەری یوتوب.
  • یەکێکە لەو ئەپانەی کە هیچ ڕێکلامێکی تێدا بە دی ناکرێت و ئەمەش بەکارهێنەر تووشی بێزاری ناکات.

داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

Capture

بۆچونی تۆ