ئەندرۆید
11, ئازار 2016
وەشانى نوێى فەرهەنگی کارزان ٤.٥ بۆ سيستەمى ئەندرۆید بەچەند گۆڕانکاریەک نوێ کرایەوە
سڵاو لە فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن دیسانەوە گەشەپێدەری ئەپڵیکەیشنی فەرهەنگی کارزان هەستا بە نوێی کردنەوەی فەرهەنگی کارزان بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید، چەند گۆرانکاریەکی نوێ دەبەخشێت بە بەکاربەرانی فەرهەنگەکەی
گۆڕانکارییەکان:
– ئێستا ئەتوانیت فەرهەنگەکە بە خۆرای بەکاربهێنیت لە رێگەی ئۆفەری Free Time کێشەنییە لە هەرشوێنێکی جیهان بیت.
– زیادکرنی Selected Default Dictionary بۆ بەشی Settings
-پشتگیری ئەندرۆیدی ٦ دەکات
– چاککردنی چەند کێشەیەک کە لە وەشانی پێشوتری هەبوو.
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشن فەرهەنگی کارزان کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە

یاخود ئەگەر ئەپڵیکەیشنەکەت دابەزاندووە لە ناو موبایلەکەت تەنیا پێویستە ئەپدێتی بکەیتەوە..
دەتوان سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەبگرن فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.