10
بابەتی گرینگ 11, ئازار 2016 بۆچوون

خەونە لەمێژینەکەی هەوادارانی سیستەمی ماک هاتەدی!

Screenshot-2015-07-23-21.48.53هەریەکێک لە ئێمە بەکارهێنەری سیستەمی ماک بێت کێشەی نوسینی زمانی کوردی و عەرەبی و هاوشێوەکانی هەیە لە کۆمەڵە بەرنامەی ئۆفیس. ئەوەی جێگای ئاماژەیە لەماوەی ڕابردوو مایکرۆسۆفت وەشانی ٢٠١٦ی لەم کۆمەڵە بەرنامەیە بۆ ماک ڕاگەیاند کەچی هەمان کێشەی کە لە ئۆفیسی ٢٠١١ هەبوو هەمان شت لە وەشانی سەرتای ئۆفیسی ٢٠١٦ی ماک بەدی دەکرا بەڵام خۆشبەختانە لەکۆتایدا نوێکردنەوەی مانگی ئازار بۆ کۆمەڵە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بە پشتگیری کردن لە زمانە ڕاست بۆ چەپەکان نمونە عەرەبی و عیبری گەیشت. بەکارهێنەران لە ڕابردوودا بەچەند شێوەی جیا جیا داوای پشتگیری کردنی زمانی عەرەبی و زمانەکانی تری هاوشێوەی عەرەبیان بۆ کۆمەڵە بەرنامەی ئۆفیسی ماک دەکرد و لەدواجار مایکرۆسۆفت وەڵامی داینەوە و دەڵێ ئێوە داواتان کرد و ئێمەش دڵخۆشین بەوەی پشتگیریەکەمان بۆ زیادکرد.

2016-03-11_21-39-07بەم شێوەیە مایکرۆسۆفت نوێکردنەوەی مانگی ئازاری کۆمەڵە بەرنامەی ئۆفیسی ماکی ڕاگەیاند و لەگەڵیشیدا لە کۆتایدا ئەم خەونەی کە ساڵانێکە هەوادارانی ئەو کۆمەڵە بەرنامەیە لەسەر سیستەمی ماک چاوەڕێن کە بریتیی بوو لە زیادکردنی پشتگیری بۆ زمانە ڕاست بۆ چەپەکانی وەکو عەرەبی و کوردی و عیبری …هتد بەشێوەیەکی سەرتاپایی بۆ زیادکرد لەگەڵ چارەسەرکردنی چەندین کێشەی نوسین کە لەکاتی نوسین لەلای ڕاست بۆ چەپ کە لەڕابردوودا هەبوو. نوێکردنەوە تازەکەش ئەم بەرنامانە دەگرێتەوە وۆرد و ئێکسڵ و پاوەڕپۆینت و ئێکسڵ و ئاوتلووک و وەن نۆوت.

officemac

سەرچاوە Apple World

بۆچونی تۆ