ئەندرۆید
12, ئازار 2016
لە رێگای یەک ئەپڵیکەیشنەوە سەیری زۆربەی کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵیەکان بکەن لە سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید

لەمەو دوا لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانتان سەیری کەنالەکە ئاسمان و لۆکاڵیەکان بکەن، بە تەنیا لە رێگای یەک ئەپڵیەکیشن لە ئێستادا ئەم ئەپڵیکەیشنە تەنیا بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەردەستە زۆرێک لە ئێمە حەز بەوە دەکەین سەیری یاری و فلیم یاخود هەندێ کەناڵ هەیە بە موشەفەری دەتوانیت سودی لێوەربگریت بەڵام لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت سود لە زۆربەی کەناڵەکانی جیهان وەربگریت وەک کەناڵی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، هتد.. گرینگیەکی تری ئەم ئەپە ئەوەیە کە لە ئیستادا دەتوانیت سود لە کەناڵە لۆکاڵیەکانی خۆمان وەربگرن کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ٦٠ کەناڵی لۆکاڵیمان هەیە بەڵام هەندێ کەسن ئەم ئامێرەیان نیە بەڵام دەتوان لە رێگای ئەم ئەپەوە سود لە زۆربەی کەناڵەکان وەربگرن، لە ئێستادا ئێوەی خۆشەویست دەتوان سود لەم ئەپە وەربگرن سود لەم کۆدە وەربگرن بۆ کارا بوونی ئەپڵیکەیشنەکە ( 11112222 ) بەپێ هەندی سەرچاوە کە ئەم پرۆژە بەرێوە دەبەن بریاریانداوە لە داهاتوو بەردەوام کەناڵەکانی زیاد بکەن و بۆ سود وەرگرتن لە خزمەت گوزاری ئەپەکە و سەیری کردنی کەناڵەکان لە رێگای موبایلەوە کۆدەکە لە رێگای کارتی تایبەتی خۆیان بڵاودەکەنەوە کە بە نرخێکی گونجاو دەیدەن بە کریاران ئەمەش لە ئێستادا زۆر باشە چونکە زۆربەمان وەرزشوانین بەردەوام سەیری یاری تۆپی پێ دەکەین بەڵام بەهۆی گرانی کارتی بین سپۆرت زۆر کەس ناتوانێت ببیتە خاوەنی ئامێری بین سپۆرت بەڵام دەتوان لە رێگای ئەم ئەپەوە سود لە زۆربەی کەناڵەکانی وەربگرن بە کوالێتی HD، کە بەردەوام رۆژانە کەناڵەکان روو لە زیاد بوونە..
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن.

یاخود ئەو کەسانەی خاوەنی موبایلە هۆشمەندەکان نین کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات دەتوان سود لەم بەرنامە وەربگرن کە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دەتوان دایبەزێنن و سود لە هەموو جۆرە ئەپێک وەربگرن کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات.
بۆ داگرتنی بەرنامەکە کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکە.

دوای دابەزاندی ئەپەکە بۆ کارا کردنی پێویستە ئەم کۆدە 11112222 بنوسیت لەم وێنەی خوارەوە کە ئاماژەم پێداوە.

بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپڵکەیشنەکە سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەبگرن.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.