ئای ئۆ ئێس
14, ئازار 2016
تێلەگرام بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیەوە نوێکرایەوە.
بێگومان لەوانەیە یەکێک بیت لە بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزاریە بەناوبانگەی چات و گفتوگۆکردن کە ناسراوە بە تێلەگرام. کۆمپانیای تێلەگرام لە درێژەی نوێکردنەوە و زیادکردنە نوێکانی بۆ ئەپەکە ئەمڕۆ نوێکردنەوەیەکی نوێی بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن بە تایبەتمەندی ناوازەوە بڵاوکردەوە. تایبەتمەندییە نوێکانیش ئەمانەی خوارەوەن:
- گروپەکان ئێستا دەتوانن تا ٥٠٠٠ هەزار ئەندامیان هەبێت.
- هەر گروپێک لە هەر قەبارەیەک بێت دەگۆردرێت بۆ Super Group.
- ئێستا گروپەکان دەتوانرێت بکرێنە گروپی گشتی و لینکی بۆ دابنێیت و بڵاوی بکەیتەوە و بەم شێوەیە گشت کەسێک دەتوانێت بیبینێت و پەیوەندی بە گروپەکەوە بکات.
- دانانی پەیامەکان لەسەرەوە واتە Pin Messages بۆ ئەوەی پەیامە گرنگەکان هەمیشە دیاربن وگشت ئەندامان بزانن و ئاگاداریان بن!
- دیاریکردنی پەیام بەمەبەستی سڕینەوە یان دیاری کردنی وەکو سپام یان بەست کردن واتە بڵۆککردنی بەکارهێنەران یان سڕینەوەی تەواوی پەیامەکانی بەکارهێنەرێکی دیاریکراو.
تێبینی: لە ئێستادا ئەم نوێکردنەوەیە تەنها بۆ ئەپی تێلەگرام لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس هاتووە و بەم زووانەش بۆ ویندۆز و ماک بەردەست دەبێت.
ئێستا تۆ دەتوانی تێلەگرامەکەت لە گووگڵ پلەی بۆ ئەندرۆید و لە ئەپستۆر بۆ ئایفۆن نوێ بکەیتەوە و ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە بەدەست بێنیت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!