ئای ئۆ ئێس
14, ئازار 2016
ئەپی MovieBox و PlayBox و ShowBox تایبەت بە داگرتنی فیلم بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android

هەوادارانی فیلمەکان رۆژ بە رۆژ لە زیاد بوونن و رۆژ بە ڕۆژیش فیلمی نوێ بەرهەمدەهێنرێت و پەخش دەکرێت بێ گومان هەر یەک لە ئێمە بە دوای باشترین ئەپ و خزمەتگوزاری دەگەڕێت کە لە ڕێگەیەوە بە زووترین کات سەیری فیلمە نوێیەکانی هۆلیود بکات یاخود فیلمەکان دابگرین، بۆ ئەمەڕۆش سێ ئەپمان بۆ ئامادە کردوون کە تایبەتن بەم کارە کە دوو ئەپیان ” Movie Box ” و ” Play Box HD ” تایبەتن بە سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس بە بێ بوونی جەیلبرەیک واتە سیدیا، و ئەپی سێیەمیان ” Show Box ” تایبەتە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کە دەتوانی لە ڕێگەی ئەم سێ ئەپە بە زووترین کات و بە خۆڕایی سەیر تەواوی فیلمە نوێیەکان بکەیت و دایانگریت.
چۆنیەتی داگرتنی هەردوو ئەپی ” Movie Box ” و ” Play Box HD ”:
– بۆ ئەپی ” Movie Box ” و ” Play Box HD ” ئەم لینکەی لە خوارەوە دانراوە کۆپی بکە و لە ئەپی سافەری بیکەرەوە دواتر ئەپەکە داگرە و پاشان install داگرە:
بۆ ئەپی: Movie Box:
http://goo.gl/7SLtSy
بۆ ئەپی Play Box HD:
http://goo.gl/63Dwq9
دوای چەند خولەکێک ئەپە داونلۆد دەبێت و ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە بۆ کارا بوونی هەردوو ئەپەکە:

……………………………………..
بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەتوانن ئەپی Show Box داگرن:
داگرتن
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.