بابەتی گرینگ
14, ئازار 2016
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاری Quantum Break

Quantum Break یاری ئه‌كشن و سه‌ركێشی و كه‌سی سێیه‌مه گه‌شه‌پێدراوه له لایه‌ن كۆمپانیای Remedy Entertainment و بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Microsoft به فه‌رمی له به‌رواری ۲۰۱٦/٤/٥ بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی PC , XboxOne بڵاوده‌كرێته‌وه .
شێوازی یاریكردن :
له یاریه‌كه‌دا تۆ ڕۆڵی كوڕێك ده‌بینیت به ناوی Jack Joyce كه توانایه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێشی هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له وه‌ستاندنی كات و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه له‌ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن كه ئه‌مه‌ش له یاریه‌كه‌دا به‌كاردێت بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانت یان ڕاكردن له ده‌ستیان هه‌روه‌ها Jack ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی فیشه‌ك پێچه‌وانه بكاته‌وه وه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌یر خۆی ونبكات و له‌و شوێنه‌ی كه ده‌یه‌وێ ده‌ربكه‌وێته‌وه وه ده‌توانێت كات خێرا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ كه له‌شوێنێك خۆت شاردووه‌ته‌وه ده‌توانیت به خێرایی بچیته شوێنێكی تر سه‌باره‌ت به به‌رگری كردن له كاتی شه‌ڕكردن ئه‌وا به هۆی توانایه‌كه‌وه كه پێیده‌وترێت Time Shield بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك پارێزراو ده‌بیت له‌ناو یاریه‌كه و له كاتی بڕینی قۆناغه‌كان چه‌نده‌ها مه‌ته‌ڵ هه‌یه پێویسته شیكاری بكه‌یت وه چه‌نده‌ها كه‌لوپه‌ل هه‌یه ده‌بنه ڕێگر كه له‌ناكاو و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ڕووبه‌ڕوی یاریكه‌ر ده‌بێته‌وه كه پێویسته به هۆی تواناكانتهوه خۆتی لێ ڕزگاربكه‌یت .
چیرۆكی یاری :
Quantum Break له‌چوار زنجیره پێكدێت كه ماوه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ۲۲ خوله‌كه چیرۆكی یاریه‌كه‌ش باس له دووكه‌س ده‌كات به‌ناوه‌كانی Jack Joyce و Paul Serene كه هه‌ریه‌كه‌یان توانایه‌كی جیاوازیان هه‌یه Jack ده‌توانێت كات بوه‌ستێنیت و Paul ده‌توانێت داهاتوو ببینێت هه‌ردووكیان هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان ڕزگاربكه‌ن له‌ده‌ستی كه‌سێك به‌ناوی Monarch Solution كه هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌دات ڕووداوه‌كانی یاریه‌كه‌ش له‌شاری Riverport ه كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا .
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.