ئای ئۆ ئێس
14, ئازار 2016
لابردنی ڕیكلام له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی Movie Box
ئه‌و به‌رنامانه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌یان له ئه‌پ ستۆر سانسۆریان له‌سه‌ره و كۆمپانیای ئه‌پڵ رێگه‌نادات به‌رزبكرێنه‌وه له ستۆریهكانی ، كاتێك له‌هه‌ر شوێنێكی تر داونلۆدیان بكه‌یت پشگیری هه‌موو ئامێریك ناكه‌ن یان ریكلامیان له‌سه‌ره.
به‌رنامه‌ی Movie Box یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشه ، له پێشتردا باسی به‌رنامه‌كه‌مان كرد و لینكی بهرناماكهمان بڵاو كرده‌وه بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی جێگیركردنی له ئامێرهكانماندا ، بۆیه من له ئێستادا باس له به‌رنامه‌كه ناكه‌م به‌ڵكو بۆتان روونده‌كه‌مه‌وه چۆن ئه‌و ریكلامه لاببه‌ین كه له به‌شی خواره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه.

بۆ بیبینی بابه‌تی پێشوو كه به‌رنامه‌كه و چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
http://kitn.net/babat/13092
بۆ لابردنی ریكلامه‌كه سه‌ره‌تا كۆنێكتی ئینته‌رنێت ببه له ڕێگه‌ی WiFi ، بجۆره Settings و دواتر Wi-Fi هه‌ڵبژێره و وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌و هێمایه داگره كه له‌لای چه‌په ، پاشان له باشی HTTP PROXY دا Auto هه‌ڵبژێره و ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بنوسه ( تێبینی: ئاگاداری پیتی گه‌روه و بچووك به )
http://wl.is/HFHJXx.js


ئێستا بچۆره ناو به‌رنامه‌كه ده‌بینیت ریكلامه‌كه نه‌ماوه ( بۆ زانیاریت ئه‌و لینكه ته‌نها ریكلامی به‌رنامه‌ی Movie Box لانابات به‌ڵكو ریكلامی زۆر به‌رنامه‌ی تریش لاده‌بات ).
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێت بۆتان
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS