ئای ئۆ ئێس
15, ئازار 2016
بە ئاسانترین رێگا ڤیدیۆ و وێنەکانی ئینستگرام دابەزێنە لە سیستەمی ئای ئۆئێس

رۆژ بەر رۆژ بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام روو لەزیاد بوونە ئیستاش بە دووەم تۆری لە جیهان هەژمار دەکرێت لە رووی بەکارهێنەرانی ،شانبەشانی فەيسبوک رکابەری راکێشانی بەکارهێنەری زياتر دەکەن، هەرچەندە هەردوو تۆرەکە لەلايەن خودی مارک زوکەربێرگەوە خاوەندارێتی دەکرێت، ئیستا هەر بەکارهێنەرێک لەو تۆڕە رەنگە بيەوێت وێنە يان ڤيديۆکانی دابەزێنیت و لەلای خۆی پاشەکەوتی بکات ، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێویستم زانی ئەمجارە لە رێگای ئەپڵیکەیشنێکەوە زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆ و وێنەکانی دابەزێنین و پاشەکەوتی بکەن لای خۆیان ، بەکارهێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس دەتوانن سود لەم ئەپڵیکەیشنە وەربگرن
بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنکە کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکەن

سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.