بابەتی گرینگ
16, ئازار 2016
تایبەتمەندی خێرا بارگاوی بوونەوە و ئەو مۆبایلانەی کە چێژی لێ دەبینن

بێگومان تا ئێستاش کێشەی گەورەی بەکارهێنەرانی ئامێرە هۆشمەندەکان و بەتایبەتیش مۆبایل، تەمەنی باتری و توانای مۆبایلەکەیە بۆ زیاتر ڕاگرتنی تەمەنی باتریـ کۆمپانیای کوالکۆم لەم دواییانەدا چەند تەکنەلۆژیایەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و خێرا بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکانـ کۆمپانیاکە ساڵی پار نەوەی سێیەمی بارگاوی کەرەوەی خێرا (Quick Charge 3.0) ڕاگەیاند کە پاڵپشتی لە چەند پڕۆسێسەرێک دەکات و گرنگترینیان پڕۆسێسەری Snapdragon 820 ـی هەمان کۆمپانیایە.
لەم ڤیدیۆیە ئامێرەکە زیاتر دەناسن :
[youtube width=”620″ height=”370″]https://www.youtube.com/watch?v=v0Rhu2YGxeQ[/youtube]

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی فەرمی کوالکۆم، نەوەی سێیەمی ئەو تەکنەلۆژیایە (3.0 Quick Charge) بەڕێژەی ٢٧% خێراتر مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە لە چاو نەوەی دووەمی تەکنەلۆژیایەکە، لەگەڵ کەمترکردنەوەی بەفیڕۆدانی تەمەنی باتری بە ڕێژەی ٤٥%، ئەو پڕۆسێسەرانەی کە تەکنەلۆژیایەکە پاڵپشتی دەکات بریتیین لە : Snapdragon 652، Snapdragon 650، Snapdragon 617، Snapdragon 430 ، Snapdragon 820.
سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەو مۆبایلانەی کە ئەمساڵ و تەنانەت کۆتاییەکانی ساڵی پاریش ڕاگەیەنران پاڵپشتی ئەو پڕۆسێسەرانە دەکەن کە ناومان هێنان، بەڵام زۆربەی ئەو مۆبایلانە تا ئێستا بڕیاری بەکارهێنانەی تەکنەلۆژیای (Quick Charge)ـیان نەداوە ، تاکو ئێستاش تەنها ٣ مۆبایل پاڵپشتی لەو تەکنەلۆژیا نایابە دەکەن، کە بریتین لە :
- Xiaomi Mi5
- LG G5
- HTC One A9
بەرچاوترین مۆبایل کە پاڵپشتی ئەو تەکنەلۆژیایە ناکات Galaxy S7ــە ، کە سەرەڕای ئەوەی مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Snapdragon 820 بەکاردەهێنێت ، بەڵام پشتگیری تەکنەلۆژیایەکە ناکات.
کەواتە، گەر دەتانەوێت ئێوەش ببنە بەکارهێنەری ئەو تەکنەلۆژیا نایابە ، دەتوانن تەنها ٣ مۆبایل هەڵبژێرن! بەڵام بە دڵنیاییەوە و بەپێی ڕای زۆربەی شارەزایانی بوارەکە، لە داهاتوودا ئەو تەکنەلۆژیایە و هاوشێوەکانی دەبنە تایبەتمەندیەکی سەرەکی و گرنگ لە مۆبایلەکان.
سەرچاوە:Ardroid
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.