ئەپ و نەرمەکاڵا 18, ئازار 2016

چۆنیەتی داگرتنی تەواوی ڤیدیۆکانی کەناڵێکی یوتیوب بە ئاسانترین ڕێگا

4k vdeio

سڵاو لە فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن، ئێمەومانان ڕۆژانە بەردەوام سەردانی ماڵپەری بەناوبانگی یوتیوب دەکەین بۆ بەدەست هێنانی نوێترین ڤیدیۆکان لە بوارە جیاجیاکان. هەموومان دەزانین کە یوتیوب  لەم ساڵانەی رابردوودا بۆ بەکاربەرانی خزمەتگوزاری کەناڵی زیادکردوە بەڵام من نامەمەویت زیاتر لەسەر کاری ئەم ماڵەپەرە برۆم. ئێمەومانان کە رۆژانە  ئینتەرنێت بەکاردەبەین ئەگەر بۆ تەنیا جارێکیش بێت سەردانی ئەم ماڵپەرە دەکەین، ئەوەی من دەمەوێت لێرەوە باسی بکەم ئەوەیە چۆنیەتی داونلۆدکردنی ڤیدیۆکانی کەناڵەکانی یوتیوبە بەرێگایەکی زۆر ئاسان دەتوانن  سەرجەم ئەو ڤیدیۆیانەی مەبەستانە دایبگرین کە ئەمەش کاتێکی زۆرمان بۆ دەگەرێنیتەوە لە وەرگرتنی ئەو ڤیدیۆیانەی مەبەستمانە.

بەم بۆنەیەوە بە پێویستم زانی ئەم نەرمەکاڵایە بکەمە دیاری بۆ ئێوەی خۆشەویست، نەرمەکاڵای 4K Video Downloader ئەم نەرمەکاڵایە لە سایتی سەرەکی دەتوانیت بۆ ماوەیکی کەم بەکاری بهێنیت دواتر چالاککردنی بۆ بکڕیت بەلام من ئەم نەرمەکاڵایە بە چالاککراوی دەکەم دیاری بۆ ئێوەی خۆشەویست ئەم نەرمەکاڵایە بۆ هەرسێ سیستەمی ( ویندۆ، ماک، لینوکس) بەردەستە لە ماڵپەری سەرەکی بەڵام من تەنیا بۆ ویندۆز بە چالاککراوی دایدەنیم بۆ ئێوەی خۆشەویست دەبێت ببورن کە بۆ سیستەمەکانی تر بەمشێوەیە بەڵام دەتوان سودی لێوەربگرن ئەگەر چالاکیشی نەکەیت بۆ ماوەیەکی کاتی.

تێبینی // خۆشەویستان گەشەپیدەری ئەم  نەرمەکاڵایە چەندین نەرمەکاڵای تری دروست کردووە بۆ داونلۆدکردنی فایلی ڤیدیۆکان بگۆڕینیان بۆ فایلی دەنگی mp3 کە دەتوانن زۆر بە ئاسانی سەرجەم ڤیدیۆکان بکەنە Mp3 بەلام لە داهاتوودا باسی چۆنیەتی بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکانی تر دەکەین , لە ئێستادا تەنیا ئەو نەرمەکاڵایە باس دەکەین کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیداوە.

بۆ داگرتنی نەرمەکاڵاکە بۆ سیستەمی ویندۆز کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکەن.

Windows

بۆ داگرتنی نەرمەکاڵاکە بۆ سیستەمی ماک کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکەن.

Mac

بۆ داگرتنی نەرمەکاڵاکە بۆ سیستەمی لینوکس کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکەن.

چۆنیەتی دابەزاندنی نەرمەکاڵاکە و چالاککردنی سود لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە وەربگرن.

فێرکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکە سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن.

بەهیوای سود لێوەرگرتن بۆ گشت لایەک.

بۆچونی تۆ