بابەتی گرینگ
18, ئازار 2016
دۆرسی دەڵێت تویتەر بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی ١٤٠ پیت!
لەدەرکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا و لە مەراسیمی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی تویتەردا، جاک دۆرسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمڕۆ دوپاتی کردەوە کە تویتەر پلانەکانی خۆی ناگۆڕێت دەربارەی ژمارەی پیتەکان و هەر بە ١٤٠ پیتی دەمێنێتەوە!
بەڵام لەهەمان کاتیشدا پێشکەشکارەکە دووبارە لێی پرسیارکردەوە و دۆرسی بەشێوەیەک وەڵامی دایەوە کە زیادکردنی پیتەکانی بەتەواوی ڕەتنەکردەوە کە هەرگیز ئەوە ڕوونەدات بەڵکو بۆی هەیە.
پرسیارەکان بەم شێوەیە بوون:
ئایا هیچ شتێک دەگۆڕێت؟
دۆرسی: ئێمە هەمیشە زۆر شت دەگۆڕێن و دەمانەوێت تویتەر بکەینە باشترین.
ئایا تویتەر بەردەوام دەبێت لە ١٤٠ پیت؟
دۆرسی: بەڵێ ١٤٠ پیت!
بەڵام بێگومان بەگوێرەی ئەم گفتوگۆیەی سەرەوە بێت ئەوان بوارێکی فراوانتری کارکردن هەیە و تویتەر بەردەوامە لەگۆڕانکاری لەپشتی سیاسەتی بەکارهێنانی ١٤٠ وشەیی چونکە لە ئێستادا چەندین شت بۆ تویت زیادکراون کە ئەمانە ئاماژەن بۆ گۆڕانکاری زیاتر لە داهاتوودا کە لەوانەیە ژمارەی پیتەکانی تویت واتە جریواندن زیادبکەن!
لەم بەستەرەوە تەواوی چاوپێکەوتنەکەی دۆرسی ببینن:
http://www.today.com/video/
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!