مۆبایل و تابلێت 14, تشرینی یه‌كه‌م 2011

هاككردنى موبايلى نۆكيا به‌ بێ فايلى cer,key و فلاشكردن

وه‌ك ده‌زانين ماوه‌يه‌كه‌ وه‌رگرتنى فايلى cer,key ڕاگيراوه‌ له‌ هه‌موو سايته‌كان بۆيه‌ پێويست بوو موبايله‌كانمان فلاش بكردايه‌ واته‌ ده‌ستكارى فريمويرمان بكردايه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاك بێت و به‌رنامه‌ى ئانساينى بۆ دابه‌زێنين كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكى قورس و ناخۆشه‌، بۆيه‌ ئه‌م جاره‌ ڕێگه‌يه‌كى تر باس ئه‌كه‌ين كه‌ تا ڕاده‌يه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ وه‌ ئه‌م ڕێگه‌يه‌ له‌سه‌ر زۆر نۆكيا تاقيكراوه‌ته‌وه‌و له‌ %100 كارى كردووه‌.


هه‌ندێك له‌و موبايلانه‌ى كه‌ تاقيكراونه‌ته‌وه‌
n86
c5-00
c5-03
c7
n8
N96
N95 8gb
N97 mini
5800
5530
5250
x6
6120
هيوادارم ئێوه‌ش بتوانن بێ كێشه‌ بتوانن هاكى بكه‌ن.
سه‌ره‌تا
1-بۆ نۆكياى نه‌وه‌ى سێيه‌م و پێنجه‌م و سيمبيان 3 ئه‌وانه‌ى كه‌ زاكيره‌ى (E) يان هه‌يه‌ واته‌ ميمۆرى گه‌وره‌يان له‌سه‌ره‌ ئه‌م فايلانه‌ دابه‌زێنن
Download

2-بۆ نۆكياى نه‌وه‌ى سێيه‌م و پێنجه‌م و سيمبيان 3 ئه‌وانه‌ى كه‌ زاكيره‌ى (F) يان هه‌يه‌ واته‌ ميمۆرى ده‌ره‌كيان له‌سه‌ره‌ ئه‌م فايله‌ دابه‌زێنن
Download

تێبينى/ زاكيره‌ى (F) مه‌به‌ستمان له‌ زاكيره‌ى ده‌ره‌كيه‌ وه‌ زاكيره‌ى (E) مه‌به‌ستمان له‌ زاكيره‌ى ناوخۆى موبايله‌كه‌يه‌ وه‌ك n8 كه‌ 16 گێگابايته‌ واته‌ ئه‌گه‌ر ميمۆرى ده‌ره‌كيت له‌سه‌ر موبايله‌كه‌ داناوه‌ ئه‌وا يه‌كه‌م فايل دابه‌زێنه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر موبايله‌كه‌ت خۆى زاكيره‌ى هه‌يه‌ ئه‌وا دووه‌م فايل دابه‌زێنه‌
ئێستا ئه‌و فايله‌ى كه‌ داونلۆدت كرد له‌ زيپه‌كه‌ ده‌رى بهێنه‌ كه 3 فايلى تر له‌ زيپه‌كه‌دايه‌ ئه‌ويش ئه‌مانه‌ن
drweb-600-symbian-s60.zip
QuarantineE.zip
RomPatcherPlus_3.1_LiteVersion.zip
ديسان ئه‌مانيش له‌ زيپ ده‌ربێنه‌
موبايله‌كه‌ت به‌ كێبڵ ره‌بت بكه‌ كۆمپيته‌ره‌كه‌وه‌ به‌ mass Storage
پاشان Quarantine بكه‌وه‌و كه‌ فايلى Private تێدايه‌ لێره‌ فايلێك هه‌يه‌ به‌ناوى 20024113 ئه‌مه‌ كۆپى بكه‌ بۆ زاكيره‌ى F يان E به‌م شێوه‌يه‌

E/Private/20024113
يان
F/Private/20024113
ئێستا فايلى drweb-600-symbian-s60 ببه‌ بۆ ناو موبايله‌كه‌ت پاشان له‌سه‌ر ئه‌و زاكيره‌يه‌ ئينستۆڵى بكه‌ كه‌ پێشتر فايلى Private مان له‌سه‌ر دانا
وه‌ فايلى drweb32.key كۆپى بكه‌ بۆ C: /data/ dr.web
ئينجا به‌رنامه‌ى dr.web بكه‌ره‌وه‌ وه‌ك وێنه‌كه‌ و Cancel هه‌ڵبژێره‌
[وێنه‌: _Baxcha.info_9d47991097.jpg]

پاشان برۆ بۆ Option
[وێنه‌: _Baxcha.info_c0c6cbc793.jpg]

لێره‌ Quarantine هه‌ڵبژێره‌
[وێنه‌: _Baxcha.info_27e7a41c84.jpg]

كه‌ Quarantine هه‌ڵبژارد ئه‌مه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌
[وێنه‌: _Baxcha.info_95ff8fffb2.jpg]

لێره‌ ئه‌م سێ فايله‌ Select All بكه‌
[وێنه‌: _Baxcha.info_96ac4ff8f6.jpg]

پاشان Restore بكه‌
[وێنه‌: _Baxcha.info_f2e59ad45e.jpg]

دواى چه‌ند چركه‌يه‌ك كه‌ ئه‌مه‌ هات ئه‌وا كاره‌كانمان به‌ سه‌ركه‌ووتوويى ئه‌نجام داوه‌
[وێنه‌: _Baxcha.info_4839973d98.jpg]

ئێستا بڕۆ RomPatcher ه‌كه‌ بێنه‌ بۆ ناو موبايله‌كه‌ت كه‌ هه‌ر له‌ فايله‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌ دامان ناوه‌ ، پاشان له‌ موبايله‌كه‌ت ئينستۆڵى بكه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر زاكيره‌ى موبايله‌كه‌ واته‌ C ه‌كه‌ ئينستۆلى بكه‌.
RomPatcher ه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌و دوو پاچى تێدايه‌ به‌ ناوى
Install server
Open4All

له‌سه‌ر پاچه‌كان Apply هه‌ڵبژێره‌ بۆ ئه‌وه‌ى پاچه‌كان ئاكتيڤ ببن،
ئه‌گه‌ر ئايكۆنه‌ شينه‌كه‌ گۆڕا بۆ سه‌وز ئه‌وكاته‌ ئاكتيڤ بوون…
ته‌واو  موبايله‌كه‌ت هاككرا

بۆچونی تۆ