ئای ئۆ ئێس
18, نیسان 2012
Pod2g ڕایده‌گه‌ێنێت ده‌سته‌ی كرۆنیك ڕێگه‌یه‌كیان بۆ جهیلبرهیكی iOS5.1 دۆزیوه‌ته‌وه.
هاكه‌ری به‌ناوبانگ ناسراو به Pod2g ڕایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی كرۆنیك هه‌موو ئه‌و Exploitـانهیان هه‌ن كه پێویستن بۆ جهیلبرهیكی 5.1 و ئه‌وان ئێست سه‌رقاڵی ئیشكردنن له‌سه‌ر جهیلبرهیكهكه. وه له ووته‌كانیدا ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ خۆی مه‌شغوڵی Bypass كردنی ASLR at bootupـه.
ئه‌مه تویتی هاكه‌ری به‌ناوبانگ پۆد2جییه له‌سه‌ر تویته‌ر:

مانگی ڕابردوو بوو كه پۆد2جی وتی ده‌سته‌ی كرۆنیك بڕێكی كه‌م userland jailbreak هه‌یه بۆ جهیلبرهیكی ئه‌م جاره به‌ڵام ئێستا كه ده‌سته‌ی ناوبراو هه‌موو userland jailbreak هه‌یه به‌ڵام كه‌مێك كاتی پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به به‌رنامه‌یه‌ك و به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕایبگه‌یه‌نن.
شایه‌نی باسه ئه‌م جهیلبرهیكه ده‌بێته یه‌كه‌م جه‌یلبره‌یك بۆ ئایپاده نوێكه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونییه‌وه هاكه‌ری به‌ناوبانگ I0n1c له وێنیهكدا ئه‌وه‌ی نیشانداین كه توانیویه‌تی جهیلبرهیكی ئایپاده نوێكه بكات.
له هه‌ر پێشهاتوو گۆرانكاریه‌كی تر سه‌باره‌ت به جه‌یلبره‌یك ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵمان بن…