ئای ئۆ ئێس
21, ئازار 2016
جۆرێکی نوێی iPad Pro ڕاگەیەندرا

لەمیانەی کۆنگرەی ئەمشەوی کۆمپانیای ئەپڵدا، کۆمپانیاکە جۆرێکی نوێی ئایپاد پڕۆی ڕاگەیاند . ئایپادە نوێیەکە قەبارەی ٩.٧ ئینچە و بە پڕۆسێسەری A9X لەجۆری ٦٤-بت کاردەکات ، پشتگیری خزمەتگوزاری (Hey Siri) دەکات ، هەروەها ڕووناکییەکی زیاتری هەیە،جگە لەمەش کەمترین دانەوەی هەیە . چوار سپیکەری دەنگی هەیە ، لەگەڵ بوونی لکێنەری زیرەک (Smart Connector) و تەختەکلیلی زیرەک (Smart Keyboard)،وە دوو پارچەی بۆ زیادکراوە ئەوانیش (خوێنەرەوەی میمۆری SD Card Reader) وە دووەمیشیان (لکێنەری وايەری کامێرا USB Camera Adapter). ڕوونی کامێرای ئەو ئایپادە نوێیە ١٢ مێگاپیکسڵە و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپیکسڵە.هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی وێنەی ڕاستەوخۆ (Live Photo) دەکات ، وە دەتوانێت ڤیدیۆ بە کوالێتی 4K تۆماربکات ، جگە لەمەش بە وەشانی نوێی iOS 9.3 كاردەکات.هەروەها بە چوار ڕەنگی خۆڵەمێشی ، زیوی ، زێڕی و زێری گوڵاوی بەردەست دەبێت ، نرخی ئایپادە نوێیەکە بە فراوانی ٣٢ گێگابایت 599$ ـەو بە فراوانی ١٢٨ گێگابایت 749$ ـەو هەروەها بە فراوانی ٢٥٦ گێگابایت 899$ دەبێت.

زانیاری زیاتر لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بڵاودەکەینەوە …
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.