ئەپڵ
22, ئازار 2016
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌شانی نوێی سیستەمی وەگەڕخەری ماک OS X
کۆمپانیای ئه‌پڵ دوێنێ نوێكرنه‌وه‌ی OS X 10.11.4ـی بۆ به‌كارهێنه‌رانی به گشتی بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌مه سێیه‌مین نوێكردنه‌وه‌یه بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری El Captian كه یه‌كه‌مین جار بڵاوكرایه‌وه له ٣٠ ئه‌یلولی ساڵی پار، بڵاوكردنه‌وه‌ی OS X 10.11.4 دوای دوو مانگ دێت له بڵاو كردنه‌وه‌ی OS X 10.11.4
وه‌شانی نوێی OS X به‌رده‌سته بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی OSX El Captian و ده‌توانرێت نوێ بکرێتەوە له ڕێی بەشی نوێکردنەوە له ئه‌پ ستۆر لە کۆمپیوتەرەکانی ماک.
ئه‌م وه‌شانه نوێیه پشتگیری له وێنه‌ی جووڵاو ده‌كات له ئه‌پی iMessage، كه به چه‌ندان شێواز ده‌توانرێت وێنه‌ی جووڵاو پێشان بدرێت. شایه‌نی باسه پێشتر وێنه‌ی جووڵاو ته‌نها له ئه‌پی فۆتۆس ده‌توانرا سه‌یر بكرێت. وێنه‌ی جووڵاو ده‌ناسرێته‌وه به‌و هێما بازنه‌یه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر وێنه‌كه، به كرته كردن له‌م وێنه‌یه، پیشانده‌رێكی بچووكی وێنه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو ساته‌كانی ناو ئه‌م وێنه‌یه پیشان ده‌دات.

هه‌روه‌ها ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه پشتگیری تێدایه بۆ پۆ پاراستنی تێبینیه‌كانت به وشه‌ی تێپێهڕ له ئه‌پی نۆوتس، كه هه‌ندێك له تێبینیه‌كان ده‌توانرێت قفڵ بكرێن و بۆ سه‌یركردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پێویست ده‌كات وشه‌ی تێپه‌ڕ بنوسیت، هه‌روه‌ها له‌م نوێكردنهوهیهدا ده‌توانرێت تێبینی تر هاورده بكرێنه ناو ئه‌پی نۆتس له ئه‌پی تری تایبه‌ت به تێبینی وه‌ك ئه‌پی Evernote.

له پاڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و نوێ كردنه‌وانه‌ی كه ئه‌پی ئای مێسج و نۆتس ده‌گرنه‌وه، ئه‌پڵ هیچ گۆڕانكاریه‌كی له شێوازی ده‌ركه‌وتنی سیسته‌مه‌كه‌دا نه‌كردووه، ته‌نها هه‌ندێك كێشه‌ی نهرمهكاڵهی چاره‌سه‌ر كردووه بۆ به‌ره‌و پێشبردن و خێرا كاركردنی سیسته‌مه‌كه.
هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.