بابەتی گرینگ
24, ئازار 2016
هه‌واڵ ده‌رباره‌ی به‌شه نوێیه‌كه‌ی یاری Batman

دواى ئه‌وه‌ی كۆمپانیای Telltale Games له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یاری Minecraft: Story Mode بڵاوكرده‌وه كۆمپانیاكه بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵده‌ستێ به‌دروستكردنی یاریه‌كی نوێ به‌ناوی Batman به‌پێی هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان ناوی ئه‌م به‌شه نوێیه Batman: Unmasked ده‌بێت وه وابڕیاره كه هاوینی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ریه‌كه له‌ئامێره‌كانی : PC, PS3, PS4, Xbox 360, Xbox One بڵاوبكرێته‌وه .
كێڤن بێرنه‌ر به‌ڕێوبه‌ری ستۆدیۆی Telltale ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌یركردنمان بۆ یاری Batman جياواز ده‌بێت و ئه‌م یاریه‌ش هاوشێوه‌ی جۆره یاریه‌كانی تری Batman نیه چیرۆكی یاریه‌كه‌ش باسی بروس وه‌ین كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی Batman ده‌كات كهههوڵدهدات شاری گۆتهام له‌ده‌ستی خراپه‌كاران ڕزگاربكات ستۆدیۆی Telltale كه‌ئێستا نزیكه‌ی ۳٥۰ كه‌س كاری تێداده‌كات بۆ ئه‌مساڵ بێجگه له‌یاری Batman چه‌ند پڕۆژه‌ی تریان ده‌بێت وه‌ك دروستكردنی زنجیره‌ی پێنجه‌می Minecraft: Story Mode و دروستكردنى وه‌رزی سێیه‌می یاری Walking Dead وه دروستكردنی وه‌رزی دووه‌می Game of thrones وه له‌كۆتایدا كێڤن بێرنه‌ر وتی كه‌له‌داهاتوودا ده‌ست به‌دروستكردنی یاری StarWars و James Bond ده‌كه‌ین .
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.