بابەتی گرینگ 29, ئازار 2016

هه‌واڵ ده‌رباره‌ی به‌شی شه‌شه‌می یاری GTA

grand-theft-auto-tokyo-gta-6

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ماڵپه‌ڕی TechRadar كۆمپانیای Rockstar ده‌ستی به‌ دروستكردنی یاری ٦ GTA كردووه‌ و له‌پێشانگای E3 ورده‌كاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئه‌م به‌شه‌ش به‌ناوی Tokyo:٦ GTA ده‌بێت واته‌ ڕووداوه‌كانی یاریه‌كه‌ له‌شاری تۆكیۆ ئه‌نجامده‌درێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ربه‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ كۆمپانیای Rockstar له‌م ماوه‌یه‌دا تیمێكی ناردووه‌ته‌ تۆكیۆ بۆ وێنه‌گرتنی شاره‌كه‌ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ شاره‌زابوونی دابونه‌ریتی خه‌ڵكی تۆكیۆ و شوێنه‌كانیان هۆكاری هه‌ڵبژاردنی شاری تۆكیۆش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ Rockstar له‌ساڵی 2003 هه‌وڵی دروستكردنی یاری GTA: Tokyo دا بوو به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پێشانگای E3 كه‌ له‌ ۱٤ بۆ ۱٦ ی مانگی ٦ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ Rockstar به‌شی دووه‌می یاری Red Dead Redemption و به‌شی شه‌شه‌می GTA ڕابگه‌ێنێت .

بۆچونی تۆ